ژەنەڕاڵی پاییز

8 2 2
                                    

ژەنەڕاڵ.... سڵاوم ئەكرد بەڵام ئێستا لێرەنیت...

دوای  ماوەیەك لێرە نەمانت، هێشتا كۆمەڵگە كڵۆڵتر و وێرانتر و بێ وازتر و بێ   مۆڕاڵترە،  لەهیچ كوچەیەكی ئەم شارو گەڕەكانەدا، كەمێ مانا، كەمێ جوانی، كەمێ موحیبەت، كەمێ بەیەكەوەبونی بێ مەسڵەحەت، كەمێ  پێكەنین و  سۆزی وەفاداری و دەستلەملان و ڕوح ئاوێتەبوون  ...هتد  نەماوە...

سڵاوی هەریەكێ  گرێدراوی داواكارییە،  ڕوی پێكەنینی هەریەكێ تەڵەبیاتە، ئێستا كەس پێناكەنێ و هەموان بەیەكتر پێ ئەكەنن، هاوڕێیەتی  بەتەواوی لەبەین چووە و كەمتر  لە عەقدێكی سەیارەكرین  خۆی ئەگرێ، هاوسەرگیری   خۆشەویستی تیدانەماوە  و پڕیەتی لە لوغز...

ئێستا پێوەری سیاسی بوونی تۆ،  عەقڵت نییە، ڕادەی ماستاوچیەتیە بۆ  قائید حیزب و مەرجی ئازایەتیشت حیزبی بونە بەبێ پیتی(ب)

ژەنەڕاڵ: بەڵێ ئێستا كەمێ خراپتریشە،  لەشوێن ئەوەی  درۆزنەكان بەسزا بگەن، كۆمەڵگا ڕاستگۆكان سزا ئەدا، لەشوێن دەستپاكەكان، كۆمەڵگە دزەكان خەڵات ئەكا،      شار ئێستا لە شاری تالێهاتوو ئەچێ وەك تەعبیرەكەی ئەفڵاتۆن، دۆخ لە دۆخی ئەنۆمی ئەچێ وەك تەعبیرەكەی دۆركهایم..

ئێستا   ئەتوانی بڵێیت، لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ هاوبەندییەك و پێكەوە وابەستەیەكمان نەماوە،  هەڵوەشانەوە ئەو ڕاستیەیە كە  ئەبێ هەنگاوی بۆ بنێین،

وتــەWhere stories live. Discover now