واقعی ژیان

14 4 9
                                    

لەم  واقعی ژینەدا تاكاتی مردنت، تۆ دەرگیر ئەبی لەگەڵ  كۆمەڵێ  كەس،  هەندێ لەوان، ڕقیان لێتە، هەندێ لەوان خۆشیان ئەوێی، هەندێكیان ڕكابەریت ئەكەن، هەندێكیان  بەردەوام لەدەورتن بۆ پاراستنت، هەندێكیان  وەك جۆری یەكەم لەدەورتن بەڵام بۆ مەسڵەحەت...

هەیە  بیناسی زەرەرە و هەشیەتی  نەیناسی زەرەرتە، هەیە بە سوتفەیەك یان كێشەیەك یان بەپرسیارێك دێتە لات، بەڵام ئەبێتە دۆستێكی هەمیشەیی، هەشیەتی دۆستێكی كۆنتە، بەڵام پرسیارێك یان شێوازێكی سڵاوكردنی یان  پیاسەیەك و گفتوگۆیەكی كورت یان كێشەیەكی بەسیت، كۆتایی بەهەمووشت ئەهێنێ...

تۆ لەژیانتا،  پێویستت بەوە نییە بەردەوام خەریكی پۆلێنكاری بیت، بەڵام گرنگە  بزانی هەر كۆمەڵەیەك لەوانە كێن و چین  كە لەدەورتن،  كامیان ئەتوانی بۆ هەمیشە  وەك مێرگێ لێی بڕوانیت و كامیشیان  ئەگەری بەبیابانبوونی لە ڕەفتارو كردارو گوفتارو پەیوەندیا  هەیە...

دوژمنایەتی كەس تا ئەخیر مەكەن،  بەڵام كەكرا  شەڕی ئەمە بكەن دۆستایەتی تا دواقۆناغ لەگەڵیا بڕۆن،  كوردەواری دێڕێكی  عەزیمی هەیە ئەڵێ:  هەزار دۆست كەمە و  یەك دوژمن زۆر...

وازبهێنن لەوەهمی ئەوەی بەتەنها هەمووشتێكن،  دەست لەمەش هەڵگرن هەموان بەباڵاتر ببینن لەخۆتان،  یەكەم ئەتكاتە بتی خۆت و دووەم  هەموانت لێ ئەكاتە بت،  بەهای ئەوانە لەبیر مەكە لەم كاروانی ژینەدا، لەهەر هەنگاوێكی سەرەكی ژیانتا لەگەڵتا بوون و یارمەتی دەرتبوون لە  بیناكردنی كەسیەتیت،  شەرم مەكە لەناوهێنان و باسكردنی گەر ئەوكەسە  قیادەیەكی باڵابێ یان  مناڵێكی بچكۆلە
❤️🎻

وتــەWhere stories live. Discover now