من و خۆشەویستی وژیان

12 2 12
                                    

چەند ساڵێک پێش ئێستە ئەو کچەی خۆشم ئەویست وازی لێم هێناو ڕۆشت، دوای ماوەیەک هاوڕێکانم نە مەسجیان بۆ جێئەهێڵام و نە کاتی چوونە دەرەوە پێیان دەوتم بەتێپەڕ بوونی کات بەتەنها مامەوە، ئەو کچەی لەپەیوەندیدا بووم لەگەڵی هەمیشە گلەی ئەوەی دەکرد کە من وەک جاران نیم لەگەڵی ساردم و خۆشەویستی دەرنابڕم
هاوڕێکانم دەیان وت بێدەنگ بوویت وەک جاران نیت لەگەڵمان قسەمان لەگەڵ ناکەیت هەموو ئەوانەی ئەوام وتیان ڕاست بوو، هەق دەدەم بە هەموو ئەوانەی ڕۆشتن و جێیانهێشتم، هەق بەوان بوو کە نەمانەوە لەگەڵم بەڵام هیچ کەسێکیان نەیان زانی کە ئەو ئازارەی لە مندایە گەورەترە لە قسەکردن گەورەتر لە خۆشەویستی دەر بڕین کات ڕۆشت من تەنها مامەوە ئێستە ئەوان ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن، نازانم بەتەواوی خەریکن چ جۆرە ژیانێک دەکەن، بەڵام دەزانم ئەوان ژیان دەکەن لەم نێوانە من نەبێت نە ژیان ئەکەم و نە دەمرم، منم لە نێوان ژیان و مردن گیرۆدە بووم خۆشەویستەکەم لەجێگەی ئەوەی ئەو ئازارەی سەر دڵم بدۆزێتەوە گلەی ئەوەی دەکرد کە من خۆشەویستی دەر نابڕم، ئەو هاوڕێیەم سەرزەنشتی دەکردم لەسەر بێدەنگیم بەرام بەری هیچ کات نەهات و بڵێت من دەتهێنمە قسە و چیتر بێدەنگیتم ناوێت.

وتــەWhere stories live. Discover now