ھۆی دڵخۆشیت

10 3 0
                                    

گەر دێ بەدێ و  شاربەشار و وڵات بەوڵات  و قاڕە بەقاڕە بگەڕێیت، گەر ساتێك هەدا نەدەیت و  پەڕ بەپەڕی هەرچی نوسراوە هەڵدەیتەوە، گەر  مزگەوت بە مزگەوت و  كڵێسا بەكڵێسا و ئاتەشگە بە ئاتەشگە و  مەعبەد بە مەعبەد بگەڕێی...

ئەو كلیلەی لە ماڵەوە ونی ئەكەیت، لەدەرەوە نایدۆزیتەوە، ئەم ئارامییەی لە ناوەوەتا ونی ئەكەی، لەكتێبا  نایدۆزیتەوە،  ئەم ئیمانەی بۆی ئەگەڕێی، لە پەرستگاكان  نایدۆزیتەوە،  كەواتە تێبگە،    گەڕان گرنگ نییە بەر لەوەی بزانی   چی و لەكوێ  شتەكەت ونكردووە...

ڕاكڕاكێن و نەوەستان و ئەم هەموو نائارامییەت هی ئەوەیە نازانی  لە دیوە تاریكەكانی خۆتا، بۆ  ئەو كلیلە بگەڕێی كە هەر لەوێدا ونتكردوە، پەناگەی خۆت خۆتی، دۆزەرەوەی كلیلی  خۆشبەختی خۆت، خۆتی،  ئیمانی باڵای خۆت، خۆتی،  گەر من ئارامیت بۆ پەیاكەم، ئەشتوانم لێت وەربگرم، گەر من ئیمانت زیادكەم، ئەشتوانم بێ ئیمانت بكەم، گەر منت كلیلت بدەمێ، ئەتوانم كلیلەكەشت لێ  وەرگرمەوە...

ئەم چەند ساڵە،  هەزاران كتێب ئەنوسرێ لەسەر ڕێگاكانی بەختەوەری، لەسەر ئیمان، لەسەر  بەهێزی ئیرادە، سەدان كلینك ئەكرێتەوە بەناوی چارەسەری دەرونی، بەڵام كلیلەكان لەوێدا نین، بەڵكو زۆرینەی ئەو شوێنانە داهاتەكەیان لە گەڕانی نەزانانەی تۆیە، ئەمڕۆژەی تۆ  وریاتری، بە ئاگاتری، هەر ڕۆژ سەدان شوێن دەرگاكانیان دائەخەن...

ماڵی ناوەوەت ئاوەدانبكەوە،  دونیا كەلاوەبێت نەخۆشتناخا، چاڵەكانی دیوی ناوەوەت پڕبكەرەوە،  لەدەرەوە بازرگانییەكی زۆر هەیە بەئازارەكانتان.

فكر نەخۆشكەر نییە، ڕزگاركەرە،  ئەوەی  نەخۆشە ئاوی لەدەما تاڵە، خەتای ئاوەكە نییە  هی نەخۆشیەكەیە، فكر زەرەر نادا، كەدای كەسەكەیە  فكرەكە نییە.

وتــەWhere stories live. Discover now