پارت ٢٣

526 63 101
                                    

ڤی: چی پێت ناخۆشە ئەی بینیت.
( جینا لە چاو تروکانیک هاتە بەردەمت و دەستی نایە قوڕت)
جینا: فەرموو بزانم چی ئەکەی.
( خەریک بوو ئەخنکای)
ڤی: ئەوە چی ئەکەی ئەقڵت لەدەستیاوە.
(لە چاو تروکانێکا دوری خستەوە ٢ مەتر فڕێییا، تۆ کەوتیتە عەرزەکە و هەناسە بڕکێت بوو)
جۆنگکوک: ئەوە چیت کرد ڤی 😡.
جینا: ئەمەت لە بیر نەچێتەوە هەرگیز لەبەر مرۆڤێک وا لە من بکەی! بەسەرتەوە ناچێت.
تۆ: چی؟ مرۆڤ؟
ڤی: جیمین بیبە شوێنێکیکە.
( جیمین دەستی تۆی گرت و بردتیە باخەکەی خۆی)
ڤی: ئاگادارم کردیتەوە بەڵام خۆت ئەوەت پێخۆشبوو.
جینا: من قسەی خۆم کرد.
( جینا ڕۆی جۆنگکوکی دوایکەوت، ڤی بەتەنیا مایەوە)
ڤی: بە نەفرەت بن ئەبێ ڕۆژێک جێتان بێڵم من لەگەڵ وەحشی وەک ئێوە ناتوانم بژیم.
.
لای تۆ جیمین
جیمین: تۆ باشی؟
تۆ: بباشترم، بەڵام مەبەستی چی بوو لە مرۆڤ؟ بۆ ئێوە مرۆڤ نین؟
جیمین:...
( ڤی گەیشتە سەرتان لەوکاتا قسەی بە جیمین بڕی)
ڤی: ئێ ئێ ڕاست ئەکا ئەو مرۆڤ نییە وەک وتم دڕندەیە🤷🏻.
تۆ: بەڕاست وامزانی ئێوە هیچتان مرۆڤ نین.
ڤی: نەخێر ئەو باسی خۆی ئەکرد.
.
ناو کۆشک
شوگە: جەیهۆپ تۆ بچۆ بە جیمین بڵی منیش بە جۆنگکوک ئەڵێم.
جەیهۆپ: باشە .
.
جەیهۆپ هات بەرەو لای ئێوە لە کۆشکەوە، لەسەر ڕێگەی جۆنگکوک و جینای بینی جینا زۆر توڕە دیاربوو.
جەیهۆپ: جۆنگکوک بچۆ ژورەوە شوگە ئیشی پێتە، بەس ئەوە چی بووە جینا بۆ وا ڕەفتار ئەکات.
جینا: لە برا گەمژەکەت بپرسە.
جەیهۆپ: چی؟
جۆنگکوک: براکەم تۆ بڕۆ باشە ئێستا ئەچم بۆلای شوگە خەمت نەبێ.
( جەیهۆپ هات بۆ لای ئێوە)
جەیهۆپ: جیمین گوڵە باخی سپیت هەیە
جیمین : بەڵێ بەڵام ئەمانە بۆ لێکردنەوە نین.
جەیهۆپ: پێویستمان پێیەتی.
جیمین: نەخێر ناییەم
جەیهۆپ: ئەوەنە عیناد مەبە بۆ چارەسەری نەخۆشیم ئەوێت.
ڤی: نەخۆشی چی؟
جەیهۆپ: (ناوت) زۆر بێ هێزە پێویستە ڕۆژانە شەربەتی گوڵە باخی سپی بخواتەوە.
ڤی: بە نەفرەت بن.
جیمین: بەسە براکەم شەڕ مەکەن، باشە ئەتوانی چەنت بوێ بیبەی .
تۆ: نەخۆشی چی.
جەیهۆپ: دواتر پێت ئەڵێم.
.
ناو کۆشک لای شوگە.
جۆنگکوک: براکەم وتیان ئیشت بە منە.
شوگە: بەڵێ لەماوەی ئەم دوو هەفتەیا پێویستە دوو ئاسک ڕاو بکەی پێشم خۆشە جینا لێرەیە ئەویش ئەتوانێ یارمەتیت بات.
جینا: بۆ چیتانە ئاسک.
(شوگە مەوزوعەکەی بۆ باس کردن).
جینا: هەرگیز
شوگە: ئەمە لەبەر خۆمانە.
جەۆنگکوک: ڕاست ئەکا جینا تکایا.
جینا: نەخێر یەک جار قسە ئەکەم، حەز ئەکەم هەر ئێستا بیهێنم لەت و پەتی بکەم یەک پارچەی جەستە بە ساخی نەهێڵمەوە ئیتر چۆن بەتەمای من ئەوە بکەم.
جۆنگکوک: گەمژە بۆ تێناگەی گەر وا بکەی هیچ سودێکی نابێ بەڵام ئەوە بکەی بەردەوام ئەبێت.
جینا: بۆ تێناگەی ئەو ڤی لە من بردووە.
شوگە: گەمژە مەبە ئەویش نەبوایا ڤی هی تۆ نەبوو قەتیش حەزی لێت نەبووە.
(جینا بە قسەکان چاوی پڕبوو ڕۆیشت.)
جۆنگکوک: وتم پێی بڵی بەس ئاوا ناا بۆ ئەوەنە دڵ ڕەقانە قسە ئەکەی.
شوگە: قسە زۆر مەکە ئیشەکەم بۆ بکە
جۆنگکوک: باشە ( ڕای کرد بە دوای جینا یا ، بەڵام دیار نەما)
(جینا هاتە دەرەوە ئێوەی بینی لە باخەکا، بە توڕەیی و چاوێکی خوێناویەوە سەیری تۆی کرد و ڕۆی)
تۆ: ئەوە چاوی خوێنی لێهاتبوو🥺.
جەیهۆپ: نانا ئەوە جوان نەو بینوە تەنها توڕەبوو.
( چونکە خوێن مژ بوون زۆر بە دەگمەن ئەگریان بەڵام کاتێ بگریانایە زۆر بە توڕەیی خوێن لەگەڵ فرمێسکەکانیان تێکەڵ ئەبوو)
تۆ: بەڵام خۆم بینیم.
جیمین قسەکەی بڕی: بۆ دەست نەکەین بە لێکردنەوەی هەنێک گوڵ.
تۆ: زۆر باشە.
.
ڤی: ئەوە چی ڕووی یاوە.
جەیهۆپ: جینا تۆی زۆر خۆش ئەوێت بۆ وا ڕەفتاری لەگەڵ ئەکەی دوا جار گرنگ نییە تۆ حەزت بەو مرۆڤەیە یاساکان وان ئەبێ لەگەڵ خوێنمژێکی وەک خۆت بیت گەر وا نەبێ یاساکان ئەشکێنی و خۆت ئەزانی دواتر چی ڕوو ئەیات
ڤی: بەسە ئەو شتانە گرنگ نین لای من و من تەنها ( ناوت)م خۆش ئەوێت.
جەیهۆپ: دواتر پەشیمان ئەبیتەوە لەم کەلە ڕەقیەت😒.
ڤی: هەرگیز.
.
جینا زۆر بە توڕەیی بەرەو دارستانەکە ئەڕۆیشت چ گیان لەبەرێک بهاتایەتە بەردەمی ڕاستەوخۆ ئەیکوشت .
جینا: هەموو تان ئەکوژم جگە لە ئاسک بە نەفرەت بی ئەو مرۆڤە نەفرەتیەش ئەبێت بە دەستەکانی من بمرێت ئەیبینیت ڤی لە کۆتاییا کێ براوە ئەبێ من یا ئەو مرۆڤە پیسە. ( کەوتە سەر چۆک و فرمێسک لە چاوی نە ئەوەستا، پاش کەمێک هێور بۆوە و هەستایە سەرپێ)
جینا: زۆرم برسییە ئەبێ بچم ڕاو بۆخۆم بکەم هەمووی خەتای ئەو مرۆڤە نەفرەتیەیە.
( بەرەو لادێکە کەوتە ڕێ ئەو لادێیە هەموو کات جۆنگکوک ڕاوی لێ ئەکرد)
جینا: من زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشم ئەتوانم بە ئاسانی کام کوڕم بوێ هەڵی بخەڵە تێنم😈.
( لەسەر ڕێگاکەی کوڕێکی زۆر جوانی بینی دانیشتبوو کتێبی ئەخوێندەوە، لێی نزیک بۆوە، کوڕەکە ئاوڕێکی یایەوە)
کوڕ: تۆ چی ئەکەی لێرە.
( جینا تۆزێک شڵەژا چونکە پێشتر ئەو کارەی نەکردبوو)
جینا: تەنها پیاسەم ئەکرد.
کوڕ: نە ئەبوایا لێرە پیاسە بکەی ئاژەڵی دڕندەی زۆر لێیە زۆر کچی گوندەکە بەوهۆیە دیار نامێنن.
جینا: ئۆو نەخێر زۆر ئاساییە زۆر شوێنی خۆشی لێیە دارستانەکە بۆ نایەی پیاسەیەک بکەین☺️.
کوڕ: نەخێر ناتوانم ئێستا کتێب ئەخوێنمەوە کەمێکیکەش ئەبێت بڕۆمەوە ماڵەوە داپیرەم چاوەڕێمە.
جینا: بەڵام تکایا زۆر خۆشە منیش زۆر تەنیام حەز ئەکەم لەگەڵ کەسێک پیاسە بکەم.
( هەرچەنی کرد نەیتوانی کوڕەکە ڕازی بکات ، دواتر وازی لێهێنا کوڕەکە ڕۆیشتەوە)
جینا: مرۆڤەکانیش هێندە خراپ نین 🙄.
( هەستا ویستی بڕوات لە ڕێگا جۆنگکوک دۆزییەوە)
جۆنگکوک:.... بۆ پارتی دواتر ❤️

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now