پارتی٢٦

223 25 118
                                    

(جینا ئەو پرسیارانەی کرد بۆ ئەوەی بزانێ دڕندە و ترسناک نییە لەگەڵ مرۆڤ ئەگونجێ ڕوخساری )
تۆ: باشە ئەتوانم بزانم هۆکاری گۆڕانە لە پڕەکەت چییە؟
جینا: شتێکت پێ ئەڵێم بەس با لە نێوان خۆمان بێت کەس نەزانێت چونکە تەنها جیمین بەمە ئەزانێت.
تۆ: نا هیچ خەمی ئەوەت نەبێ تەنانەت مێرولەیەکیش لێم نابیستێت.
جینا: لە دارستانەکە کوڕێکم بینی خەڵکی لادێکە بوو، زۆر کەسێکی باشبوو واتا نازانم چۆن پێت بڵێم.
تۆ: واتا بە دڵت بوو؟
جینا: بەڵێ ڕێک ئاوا جا ئەمەوێت پێی بڵێم.
تۆ: هههه
جینا: بۆ پێ ئەکەنی؟
تۆ: واتا ئەو کوڕە کچێکی وەک تۆ جوانی بینی و ئاشقت نەبوو؟!
جینا: ههه دەبەسە شەرم ئەکەم.
تۆ لە دڵی خۆتا( ئەی هاوار چۆن ئەو کوڕە ئەم کچەی کرد بە کەسێکی تر باوەڕ ناکەم ئەوە جیناکەی پێشووە)
تۆ: باشە ئێ واتا ئەتەوێ پێی بڵێی بە ڕای من پێی بڵێ باوەڕ ناکەم ڕەتت بکاتەوە.
جینا: سبەی بەیانیەکەی ئەچمەوە پێی ئەڵێم دواتر بۆو باس ئەکەم چی ڕووی یاوە بەس وەک وتم جیمین بەقەد تۆ لە باسەکە نازانێ پێی مەڵێ.
(ویستی بە جیمین نەڵێی بە تەواوی چونکە بەقسەی ئەوێ نە ئەکرد)
تۆ: نانا ئەیبەمە ناو گۆڕ ئەم بابەتە.
جینا: نازانم چۆن سپاست بکەم زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەوەی کردم بەرامبەرت.
تۆ: نا کێشە نییە من بیرم نەماوە.
جینا ڕۆیشتەوە بۆ کۆشک تۆش دانیشتی هەوایەکەی پاک هەڵمژی، ڤی هات بۆلات.
.
خەریک بوو تەواو ئەبوون لە چاک کردنی ئاژەڵەکە
نامجوون: ئێوە دڵنیان ئەمە بەن بەو کچە بۆ خوێنی باشە؟
جەیهۆپ: شوگە دڵنیان؟ چونکە تۆ خوێندووتەتەوە لەسەری.
شوگە: تاقی نەکراوەتەوە بەڵام بۆ چوونە.
نامجوون: ئەی گەر سەری نەگرت؟
جۆنگووک: کچەکە تەواو ئەکەین و وەسەلام قورس نییە ههههه.
شوگە: بێدەنگە تۆ، بیر لەوەی دواتر ئەکەینەوە ئەوکات.
نامجوون: باشە کەمێکم بەنێ بۆ ئێوارە حازری ئەکەم.
.
لای تۆ و ڤی
ڤی: (تۆ) جینا چی وت ؟
تۆ: تەنها باسی شتی کچانەی کرد
ڤی: خۆ ئازاری نەیای؟
تۆ: نانا نەخێر.
ڤی: سەیرە
تۆ: خەونێکی ناخۆشی بینیوە ئێستا گۆڕاوە ڕقی لە کەس نییە.
ڤی: باوەڕ ناکەم
تۆ: منیش باوەڕم نە ئەکرد بەڵام ڕاستییە😍.
ڤی: زۆر باشە، ئەی پرسیارێک.
تۆ: بەڵێ
ڤی: لەگەڵ ئێمە دڵخۆشی ؟
تۆ: بەڵێ ئێوە کەسانی زۆر باشن بەڵام زۆر بیری خوشکە بچوکەکەم ئەکەم 😞.
ڤی: خوشکت هەیە؟
تۆ بۆو باسکرد کە لەسەر کرێی خانوو خوشکەکەتیان فرۆشتووە و نازانی لە کوێیە ئێستا.
ڤی: زۆرم پێ ناخۆشە هیوادارم بتوانم یارمەتیت بەم بیدۆزیتەوە.
تۆ: سوپاس بەس کەمێک قورس ئەبێت.
ڤی: قورس و شت نییە لای ئێمە.
لەوکاتا جیمینتش هاتە باخچەکە.
جیمین: جەوەکەتان خۆشە.
ڤی: بەهۆیی تۆ و گوڵەکان بەڵێ.
تۆ: ڤی ڕاست ئەکات ڕێک وایە.
جیمین: زۆر سوپاستان ئەکەم.
لە دورەوە جینتان بینی هاتە دەرەوە لە کۆشکەکە بەرەو ڕووی ئێوە هات پێتان سەیر بوو چونکە دەمێک بوو لە ژورەکەی نەهاتبووە دەرەوە.
جین: کوان ئەوانی تر.
جیمین: وابزانم خواردن دروست ئەکەن.
جین: پێویست ناکات خزمەتکارەکان دروستی ئەکەن، ئەی داپرە نەگەڕاوەتەوە؟
جیمین: نەخێر پێ ناچێ وا زوو بێتەوە.
جین: بە داخەوە..
ڤی: وەرە کەمێک دابنیشە پشووبە.
تۆ: من کارم هەیە لە ژورەکەم پێویستە بڕۆم( ویستت جێیان بێڵی بە تەنیا بن)
جین: زۆر باشە.
تۆ ڕۆیشتی و جێت هێشتن.
جیمین: چی بووە براکەم چۆن بوو هاتیتەوە سەر خۆت؟
جین:.....
(بۆ پارتی دواتر ❤️)

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now