پارتی ٣٧

196 33 0
                                    

ڤی: شەو شاد
ڤی تۆی جێهێشت و هاتە دەرەوە لە کۆشک پێش هەموویان چووە بەر دەرگاکە وای زانی یەکەم کەسە بەڵام جین و جۆنگکووکی بینی قسەیان ئەکرد.
ڤی: زوو نییە براکەم، ئەوە باسی چی ئەکەن!
جین: نا تەنها ئەم ویست باش ناونیشانەکەی بزانین و چاوەڕێی شتەکانم.
لەوکاتا سەیارەیەک وەستا کەسێک دەم و چاوی بەسترابوو هاتە خوارەوە جانتایەکی لەگەڵ خۆی داگرت.
کەسەکە: ئەگەر کەرەستەکان تەواو نەبوو پەیوەندیم پێوە بکەنەوە.
جین: زۆر باشە ئەتوانی بڕۆۆیت.
جۆنگکووک: چەکت لە مرۆڤ کڕیوە!؟
جین: بێ دەنگبە گوێیان لێ ئەبێت.
جۆنگکووک: بەڵام
جین: ئەی تەنها ئەوان ئەمانە بەکار ئەهێنن قابیلە لە کوێ بیهێنم!
جۆنگکووک: زۆر باشە.
(سندوقەکەیان کردەوە)
ڤی: ئەمە چەکەکان؟
جین: بەڵێ چەن چەکێکی سوکن بەڵام باشە وەک یارمەتی دەر.
جۆنگکووک سەیریکرد کۆمەڵێک دەمانچە و خەنجەر چەقۆی بچوکی تیابوو.
جۆنگکووک: براکەم دڵنیای ئەمانە بەسن ؟ چونکە ئەوان چەکی زۆر قورسیان پێبوو و قەبارەی لەمانە گەورەتر بوو ( واتا سیلاح)
جین: تۆ ئەزانی ئەوانە تەنها مرۆڤن هەموو هێزەکریان لە چەکەکانایە، تۆ تەنها بە یەک شەق ٦ مەتر فڕێیان ئەیەی ئێمە و ئەوان یەکێک نین تێبگە.
ڤی: ڕاست ئەکات ئەمە وەک هێرشی پێچەوانەی چەکەکا نیان وایە
جۆنگکووک : وایە ڕاست ئەکەن تێگەیشتم ههه جێی بەزەیین
ڤی: ئەوەنە فەخر مەکە ئەو بینین.
جۆنگکووک: باشە صیم وتووە.
.
هەموویان هاتن و جگەلە جیمین
ڤی: کوا جیمین؟
جین: ئەوم لە لای (ناوت) دانا نەکا شتێک ڕووبات یان درەنگ بگەڕێینەوە با بەتەنیا نەبێت.
ڤی: زۆر باشە
شوگە ئەمانە چین؟
جین ئەم چەکانە هەر وا هەڵئەگرن بۆ حاڵەتی خەتەریات ئەگینا هیچ کەسێک ناک*وژن ئاگادار بن
شوگە: ئەم یاریە هیچ خۆش نییە.
جین: بۆ تۆ بۆ یاری ئەچیت؟
شوگە: ئەمانە وەک یاری وان بۆ ئێمە
جین: قسەی پڕ و پوچ مەکە.
جەیهۆپ: منیش حەزم لێی نییە بەڵام قەینا دەی.
جین مۆڕەیەکی لێیان کرد ئیتر بێدەنگ بوون
.

کاتبوو بە ٢ی شەو هەریەکە دەمانچەیەک و خەنجەرێکی پێبوو وەک جین وتی.
جۆنگکووک: ئەم شوێنە زۆر دوورە وەک وتم من بەو شێوەیە ڕۆیشتووم
جین: زۆر باشە هەموو چاو دابخەن و ناو نیشانەکە لە دوای منەوە بڵێنەوە.
هەموویان وایان کرد لە شوێنێک خۆیان بینیەوە شوێنەکە جادەیەکی ڕوناک بوو، بە درێژایی جادەکە گڵۆپ بوو.
جۆنگکووک: بەم جادەیا بڕۆینە سەرەوە بە دەستە چەپا ڤێلایەکی گەورەی لێیە ئەوە خۆیەتی.
جین: زۆر باشە با بڕۆین پێشمان کەوە.
ڤی: ئەوە بۆ وەستاویت ؟
جۆنگکووک: ئا هیچ با بڕۆین.
کەوتنە ڕێ گەیشتنە لای ڤێلاکە بینیان دوو پیاو لەبەر دەرگاکا بوون و چەکیان پێبوو بەڵام هەردوکیان لەسەر کورسیەکانیان خەویان لێ کەوتبوو.
جین: واز لەمان بێنن بەسەر دیوارەکا سەر ئەکەوین.
جۆنگکووک: بەڵام کامێرای لێیە.
جین: کەواتا شوێنی کامێراکان ئەزانیت بڕۆ بیان شکێنە.
جۆنگکووک: تەنها ئەوانەی بەر دەرگاکە و دیوی حەوشەکەیە ئێوە چاوەڕێکەن.
چوو هەنێکی شکاند دوو پایو بینیان ئەوانی بە خێرایی بوراندەوە
جین و ئەوان لەسەر دیوارەکەوە سەیریان ئەکرد
شوگە: ئەوە کوڕی منە بەڵێ بەڕێزان هههه
ڤی: قسەی پڕ و پوچ ئێستا گوێیان لێمان ئەبێت
جەیهۆپ: ڕاست ئەکات وسبە
.
جۆنگکووک هەموو کامێراکانی شکاند و ئیشارەتی لێ کردن کە بێنە ژورەوە بەسەر دیوارەکا
جین: کوا شوێنی مناڵەکە.
جۆنگکووک: نازانم با بگەڕێین
چەن پیاوی تریان بینی ئەوان خەبەر بوون، لەبەردەم دەرگایەکا بوون لە حەوشەی دواوە
جۆنگکووک: پێ ئەچێت ئەوە ژورەکە بێت.
شوگە: بۆستن ئێرە پیاوی لێیە.
جەیهۆپ: چیبکەین؟ شەڕ بکەین.
جین: نا بۆستن.
شوگە: نا براکەم بۆ خۆمی دابنێ ئاسانن چەکیان پێ نییە.
جۆنگکووک: لەناو جلەکانیانە.
شوگە: تەنها سەیرم کەن.
شوگە بە خێرایی کێشای بە ملی ٣ دانەیانا بوراننیەوە بەڵام دانەیەکیان فیکەکەی لێیا کەشف بوون، خێرا ئەویشی بوراندەوە.
جین: ئەی هاوار چیت کرد، پێێان زانین.
نامجوون:براکەم  ئێوە بڕۆنە ژورەوە من و جەیهۆپ و ڤی لێرەین.
شوگە و جۆنگکووک و جین دەرگاکەیان شکاند و چونە ژورەوە
بینیان ساحێب خانوەکەو ژنەکەی لە ژورەوە خەتبوون
خێرا جۆنگکووک چوو ملی پیاوەکەی گرت و جینیش دەمی ئافرەتەکەی گرت
جین: بێدەنگبە هیچتان لێ ناکەین.
بەڵام ئافرەتەکە گازی لە دەستی جین گرت
جین: ئاییی بە نەفرەت بیت
ئافرەتەکە ویستی هاوار بکات شوگە چەکەکەی خستەسەر سەری
شوگە : دەم نەکەیتەوە ئەگینا مێشکت ئەپژێنم زۆرم داخ لە دڵایە.
جۆنگکووک ملی پیاوە دەڵەمەنەکەی توند گرت و بەرزی کردەوە.
جین: ئەوە چی ئەکەی داینێ من پێم وتن چی!
جۆنگکووک بە ناچاری خستیە عەرزەکە
جۆنگکووک: هەر ئێستا پێم بڵێ ئەو مناڵە لە کوێیە هاوار بکەی ئێستا لێرا تەواوتان ئەکەم!
پیاو: بباشە من نازانم هاوسەرەکەم ئەزانێت.
جین: خاتون ئەو منداڵە لە کوێیە بە خۆشی پێت ئەڵێین
ژنەکە ترسا چونکە شوگە میلی چەکەکەی هێنایەوە
ژن: ئەو دەرگایە بکەوە ڕاڕەوێکە بەرامبەری ١ ژورە لەوێیە
جۆنگکووک: شوگە خێرا ئەمانە ببەستەوە دەمیشیان بگرە
.
جۆنگکووک و جین چونە ئەو ژورەوەی ژنەکە وتی ، بینیان مناڵێک کچی بە کورسەیەکەوە بەسترابۆوە  بە دەنگە دەنگەکە خەبەر ببۆوە و ئەگریا
جین: پێ ئەچێت ئەمە بێت.
جۆنگکووک: با دەمی بکەمەوە.
.
لە دەرەوە ڤی و جەی هۆپ و نام مەوزوعەکەیان بە ئاسانی حل کرد بە خێرایی
.
جۆنگکووک دەمی مناڵەکەی کردەوە
جین: تۆ دیلای؟
دیلا: ببەڵێ ئێوە کێن هاتوون بمکوژن؟
جۆنگکووک: نەخێر ئێمە ئەو بەینەوە بۆ لای خوشکەکەت.
دیلا: چۆن بەڕاستە !
جۆنگکووک: بەڵێ ( خێرا دەست و قاچی کردەوە)
لەوکاتەیا دەنگی تەقە هات.
جین: ئەوە چی بوو، لێرەبە لەگەڵ ئەو مناڵە بزانم.
چووە دەرەوە لەگەڵ شوگە بینی پیاوەکانیان هەمووی کوشتووە و نام جوون بریندار بووە .
جین: ئەمە چۆن ڕووییا!!
جەیهۆپ: پیاوی زیاتر پەیا بوون نەمان ویست کەس بمرێت بەڵام ئەوان دەستیان پێکرد.
جین: واز لەوە بێنە خێرا نام ئەبەینەوە کۆشک کچەکە لێرەیە ئێستا ئەیهێنین ڤی تۆ ئاگاداربە هەر کەسێکت بینی.
چوەوە ژورەوە
جین: خێرا ئەم مناڵە هەڵگرە با بڕۆین نام بریندار بووە
جۆنگکووک: چۆن چییی!
جین: پرسیار مەکە وتم خێرااا
دیلا: چی بووە؟
جۆنگکووک: هیچ جارێ دواتر پێت ئەڵێم.
خێرا دیلایان هەڵگرت و لە ڤێلاکە چونە دەرەوە دیلا بە باوەشی جۆنگکووکەوە بوو.
جین: خێرا بە دواما بیڵێنەوە ناو نیشانی کۆشک.
جۆنگکووک: چاوت دابخە دیلا.
.
مناڵەکەش چاوی داخست، کە چاوی کردوە لەناو باخێکی تاریکا بوو شۆک ببوو، خەریک بوو ڕۆژ ئەبۆوە.

خێرا شوگە و جەی هۆپ نامیان بردە ژورەکەی و بانگی دکتۆریان کرد دوو فیشەکی بەر کەوتبوو!

دیلا: ئەوە چۆن ئێرە کوێیە!
جۆنگکووک: ئەمە جادووە کچی بچووک.
دیلا: ئەو کەسە بە هۆی منەوە بریندار بوو!
ڤی: نانا نەخێر.
دیلا: خوشکەکەم لێرەیە؟
جین: ئێستا نا جۆنگکووک بیبە بۆ ژورەکەی خۆت
ڤی: نا با بێت بۆ لای من یاریش ئەکەین.
جۆنگکووک: ها بیگرە بۆ خۆت من ئیشم تەواو بوو، ئەچم بۆ لای نام.
نام بە خراپی بریندار بوو
.
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now