پارتی٢٩

172 27 2
                                    

شوگا: ئەوە چی بووە بۆ شەڕ ئەکەن ؟
ڤی: ئەم نەفرەتیە نازانم چی لە (ناوت ) کردووە توشی شۆک بووە.
جەیهۆپ لەیەک دووری خستنەوە
شوگا: چیت لێ کردووە جۆنگووک چەن جارم وت پلانەکان تێک مەیە.
جۆنگووک: تەنها یەکێک لە کورسیەکانم بەرز کردەوە لە دورەوە چوزانم ئەوەنە بێ کەڵک و لاوازە
ڤی: ئەوە ئەڵێی چی ( دووبارە خەریک بوو شەڕ بکەن)
شوگا: بەسە ئیتر ئێستا لە کوێیە پێویستە لە بیری بەرمەوە؟
ڤی: لای گەرماوەکە کەوتووە.
( هات و شتەکانی لە بیر بردیتەوە و لەهۆش خۆو چوویت)
.
لای جینا و مینهۆ.
مینهۆ : باشە ئەو پرسیارەو لێ کردم مەبەستت چی بوو؟
جینا: چ پرسیارێک؟
مینهۆ: پرسیت خۆشەویستت هەیە.
جینا: ئا وابوو تەنها ویستم بزانم.
مینهۆ: ئەی تۆ هەتە؟
جینا( کەمێک سوور هەڵگەڕا) : نا نەخێر
مینهۆ: منیش نیمە.
(جینا ئاگای لە خۆی نەما لە خۆشیا)
جینا: ئەبی بە خۆشەویستم؟
مینهۆ: چ چی؟
جینا هاتەوە سەر خۆی بەس لە قسەکەی پەشیمان نەبوو
جینا: ئەڵێم ئەبی بە خۆشەویستم؟ من جوانم ؟
مینهۆ: بەڵێ جوانی بەس ئەو داوا کاریەو زۆر لە ناکاو بوو من خۆشەویستی ناکەم.
جینا( زۆر توڕە بوو بەس خۆی هێور کردەوە): واتا بۆ ؟
مینهۆ: من حەزم لە خۆشەویستی نییە ئەمەوێ زەواج بکەم.
جینا: کەست دیاری کردووە؟
مینهۆ: نەخێر کەس هاوسەرگیری لەگەڵ من ناکات.
جینا : بۆ  بۆچی وا ئەڵێی؟
مینهۆ: من کوڕێکی هەژارم کچانی لادێکە خەزیان لە کوڕی پارەدار و دەوڵەمەدە😔 هەموو کات باسی
کوڕێک ئەکەن کە ناویشی نازانن.
جینا زانی جۆنگکووک ئەڵێن
جینا: لە دڵی خۆیا ( باشە کوککی بێ کەڵک شکور ئەم جارە سودت هەبوو) بەڵام من زۆر دەوڵەمەندم، و تۆم بە دڵە.
(جینا کچی یەکێک لە خوێنمژە بەناوبانگەکانی ناو خێڵەکەی بوو کە لە خوێنی شاهانەببوو خاوەنی ٣ کۆشک بوون لە ٣ شوێنی جیاواز میراتێکی زۆری بۆ مابۆوە خەیاڵی ئەژیا بەڵام تاکە شت کە لێی کەم بوو خۆشەویستی بوو)
مینهۆ:ڕاستە تۆ بۆ منت بە دڵە بەڵام ناتوانم قبووڵی بکەم لەگەڵ کەسێکی هاوشانی خۆت بە، من ئێستا ئەبێ بڕۆم.
جینا: نەخێر من تۆم ئەوێت( بە ڕەقی قسەکەی کرد) گرنگ نییە چۆن بیر ئەکەیتەوە گەر لەگەڵ من نەبیت ئەوا ئەمریت.
(مینهۆ قسەکانی پێ سەیر بوو وای زانی گاڵتە ئەکات)
مینهۆ: ههههه من ناتوانم فەرموو بمکوژە.
جینا: پێمەکەنە بەڕاستیمە (چاوەکانی خەریک بوو سوور بن)
(مینهۆ توڕەییەکی زۆری بینی لە ڕوخساریا)
مینهۆ: بەشە ئەگەر لەگەڵ تۆ بم چیم بۆ ئەکەیت؟
جینا( هێور بۆوە دوبارە): چیت پێ خۆشبێت ئەوە.
مینهۆ: داپیرەم چاوەڕێمە.
جینا: منیش یەم لەگەڵت ئەویش ئەبەین پێکەوە ئەژین.
مینهۆ: قسەکانت لە چیرۆک و ڕۆمان ئەچێت قەت دەوڵەمەند فەقیری خۆش ناوێت.
جینا: بەڵێ ئێستا وا هەست بکە کارەکتەری سەرەکی ناو ڕۆمانێکیت و وەرە لەگەڵم.
مینهۆ: بەڵام
جینا: هیچ قسە مەکە بەس ئەوە بکە کەپێت ئەڵێم.
مینهۆ(کەمێک وەستا و سەیری چاوەکانی جینای کرد و بیری کردەوە دواجار  ڕازی بوو): باشە چی بکەم؟
جینا: بچۆرەوە بۆ ماڵەوە جلەکانی خۆت و داپیرەت کۆ بکەرەوە و وەرن لێرە چاوەڕێم بکەن.
مینهۆ: ئاخر.
جینا: هیچ مەڵێ تەنها ئەوە بکە کەپێم وتیت.
( جینا بەرەو کۆشک ئەهات، مینهۆش بەقسەی کرد بەرەو ماڵ بەڕێکەوت)
مینهۆ ( لەڕێگا): باشە تۆ بڵێی ئەوە ڕاست بێت کچێکی جوان و دەوڵەمەن ! زۆر خەیاڵیە، دەی با بزانم چی ئەبێت.
.
جینا گەیشتەوە کۆشک ویستی جانتاکەی هەڵ بگری و بڕوات بەڵام بیری تۆی کەوتەوە بە پەرۆش بوو هەواڵەکەت پێ بڵێ و خواحافیزیت لێ بکات هاتە ناو کۆشک بەرەو ژورەکەی تۆ هات و سەیری کرد هەموان لەوێن .
جینا: چی ڕووی یاوە؟
ڤی: دوبارە جۆنگکووک.
جینا( ڕووی کردە جۆنگکووک): کەی ئاقڵ ئەبیت ؟
جۆنگکووک: زۆر قسە مەکە
جینا: شوگە کەی هۆشی یەتەوە.
شوگە: چەن دەقەیەکی تر.
کەمێکی پێ چوو هۆشت هاتەوە.
جینا: تۆ باشیت ؟
تۆ: بەڵێ بەڵام چی بووە ئەمە چۆن ڕووییا؟
شوگە: تەنها پەستانت دابەزیبوو لەهۆش خۆت چوویت بە هۆی گەرمی گەرماوەکەوە.
تۆ: دووبارە؟
شوگە: بەڵێ بە داخەوە ئەبێ خواردنەکانت باشتر بکەین ( بە درۆوە هههه)
جینا: باشە هاوڕێیان من ئێستا کارم بە ( ناوت)ە ئەتوانن ئێرە جێ بێڵن؟
جۆنگکووک: کاری چی؟
جینا: وتم بڕۆ
هەموویان چونە دەرەوە بەڵام جۆنگکووک لە پشت دەرگاکە وەستا و گوێی گرت.
جینا: من زۆر سپاست ئەکەم...
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now