پارتی ٣١

235 30 10
                                    

(جۆبگکووک لە مێشکی خۆی پلانێکی خراپی داڕشتبوو)
شەو داهات
جۆنگکووک لە ژورەکەی: پێویستە کەمێک زیاتر چاوەڕێبکەم تا هەموان ئەخەون.
(نزیکەی سەعات ٣ ی شەو بوو دەرگای ژورەکەت جیڕەی کرد و کرایەوە خەبەرت بۆوە بەڵام نەجوڵایت)
کەسێک دەمی گرتیت چاوت کردەوە سەیرت کرد جۆنگکووک بوو.
جۆنگکووک: هیچ دەنگت نەیەت ئەژدیهای بچووک، وەک وتم باجی ئەمە تۆ ئەییەیت بە هۆی تۆوە ئەو کەسەی خۆشم ئەویست ڕۆیشت.
تۆ ئەتویست قسە بکەی و تێی بگەیەنی بەڵام دەمی بەستیت و هەڵی گرتیت  هاتنە دەرەوە لە کۆشک بەرەو دارستانەکە، تۆ زۆر ئەترسایت و ئەویش چاوی بە تەواوەتی خوێناوی بوو لەو تاریکیەیا سوری چاوەکانی ئەدرەوشایەوە دەنگی گورگ و  گیانداری کێوی ئەو ناوەی گرتبوەوە چونە قوڵایی دارستانەکە نزیک شاخێکی بەرز وەستا چواردەورتان بە خڕی هەمووی درەختی چڕی بەرز بوو بەس ئەو بۆشاییە داری لێ نەبوو ، جۆنگکووک دانینیشانیت دەست و قاچت نەبەسترابۆوە تەنها دەمت بەسترابوو بەڵام لە ترسا دەست و قاچت هێزی تیا نەبوو)
جۆنگکووک: ئەزانی بۆ تۆم هێناوە بۆ ئێرە؟ ئەزانیی؟
تۆ ویستت پەڕۆکە لە دەمت لابەیت
جۆنگکووک: (بە دەنگێکی ترسناک) جارێ لای مەبە قسە ئەکەم..
تۆ لە ترسا دەستت دانەواند
جۆنگکووک: ئەزانی کە تۆ هاتیت دنیات شێواند ؟ هەموو شتێکت لەناوبرد ژیانی من بە تایبەتی من هەر لە سەرەتاوە هەستم بەمە کردبوو بۆیە ئەم ویست لەناوت بەرم ئێمە و مرۆڤ زۆر لەوە جیاوازین کە پێکەوە بین و بژین، ئێستا هیچ کەس لێرە نییە تەواوت ئەکەم تا زیاتر ژیانت تێک نەیاوم.
خۆت نەگرت پەڕۆکەت لابرد: من پێم خۆش نەبووە کە هاتومەتە ئێرە منیان بە زۆر هێنا دواتر تێناگەم تۆ بۆ بە من ئەڵێی مرۆڤ دیارە تۆ چیت وەحشیت مرۆڤی هەسارەیەکی تریت یان چی تێناگەم؟!
جۆنگکووک: ئەوە دەمت کردەوە، سەیریکە ئێوە بەس دەمتان درێژە هیچتان پێناکرێت لام گرنگ نییە چۆن هاتویتەتە ئێرە ئەبوایا بەرەو لادێکە بڕۆیشتبای نەک بێیتە ناو دارستانەکە و کۆشکەکەی ئێمە چییە واتزانی کۆشکی پاشایە و شازادەکەی عاشقت ئەبێ و ئەبی بە شاژن ؟
تۆ: ئەوە تۆ باسی چی ئەکەیت شێت بوویت ؟ شتەکان بەم شێوەیە نین هەموو خەیاڵ ناکەین تۆ وەڵامی پرسیارەکەی منت نە یایەوە؟
جۆنگکووک توڕەبوو بەرەو ڕوت هات و ملی توند گرتیت
جۆنگکووک: دەم درێژی مەکە من تۆم هێناوە لە ناوت بەرم نەک تۆ سەرزەنشتم بکەی مرۆڤی بچووک خۆ لێت ناترسم ئێمە خوێنمژین لەسەر ژیانی ئێوە ئەژین هاێناومی خۆم تێربکەم و خێزانەکەش لە بەڵایەکی وەک تۆ ڕزگار بکەم.
خەرک بوو ئەخنکایت کەوتیتە لەرزە بەرەو مردن ئەڕۆیشتی، جۆنگکووک ملی بەریایت و بە چواردەورتا ئەسوڕایەوە بە قاقای پێکەنین
جۆنگکووک: نانا حەزم لە خوێنی سارد نییە ئەبێت زیندوبیت تا خوێنەکەت گەرم بێت بەم شێوەیە ناتکوژم ئەبێ بە ئازارەوە بمریت.
توشی شۆک ببویت باوەڕت نە ئەکرد خوێنمژەکان ڕاستین، تا ئەهات دەنگی لورەی گورگەکان بەرزتر ئەبونەوە، جۆنگکووک سەری هەڵبڕی بۆ ئاسمان مانگ بە تەواوی خڕ و پڕ بوو  ڕوی تێکردی.
جۆنگکووک بە پێکەنینێکی ترسناکەوە : هەست ناکەی کاتیەتی بچکۆلە گورگەکانیش برسین با دوای من سود لە گۆشتەکەت ببینن ههههه.
تۆ: وا مەکە دڵنیام تۆ ڕاست ناکەیت من خەو ئەبینم
جۆنگکووک: واو تۆ لە خەوەکانیشتا هەر لاوازی مرۆڤی بچووک ههه
تۆ: تکایا وا مەکە کەس ئاگادار نییە بێنە بەر چاوت من شتێکم لێ بێت هەمووان لێت توڕە ئەبن.
(لەکاتی قسە کردنا وردە وردە بەرەو دواوە ئەڕۆیشتی)
جۆنگکووک: بۆ پێت وایە من لەوان ئەترسم من سروشتی خۆمم و بەپێی ئەوە ئەڕۆم، گرنگترین شتم بەهۆی تۆوە لەدەستیا هیچی تر نەماوە لەدەستی بەم.
تۆ: بەڵام جینا ڤی خۆش ئەویست پێش ئەو کوڕە قەت تۆی خۆش نەویستووە.
جۆنگکووک بە قسەکانت زۆر توڕەبوو دووبارە دەستی نایە بینت
جۆنگکووک: پێم وتیت زۆر قسە مەکە تەنها من قسە ئەکەم کە سەرەت هات قسە بکەی ڕاستەوخۆ ئەتکوژم بۆت نییە قسە بە من ببڕیت.
تۆ: ب ب باشە
دووبارە هەستت کرد لورەی گورگەکان بەرزتر و نزیکتر ئەبوون.
جۆنگکووک: کۆتا ئاواتت چییە.
تۆ: هیچ ئاواتێکم نیییە چونکە تۆ من ناکوژیت ئەزانم تۆ کەسێکی باشیت تەنها توڕەی تێستا.
جۆنگکووک: تۆ زۆر کۆمیدیت ئەزانیت هههه وائەزانی بەم قسانە بەزەییم پێاتا یەتەوە من کچی وام کوشتووە وەک مانگ جوان و قسەکانیشی وەک هەنگوین شیرین بووە ئیتر تۆ بەتەمای کارم تێبکەیت؟ هههه گەمژە.
تۆ: نامەبەستم ئەوە نییە هەست ناکەیت ئەم شوێنە مەترسی دار بێت.
جۆنگکووک: مەگەر بە هۆی منەوە مەترسیداربێت ههه
تۆ: نا گوێ لەو دەنگانە بگرە.
جۆنگکووک: لام گرنگ نییە.
خۆ من وەک تۆ مرۆڤ نیم بترسم.
تۆ: تکایا با لێرە بڕۆین بەڵێن بێت بشم کوژی دەنگم نایەت.
جۆنگکووک:وایی چەن ئاقڵێت.
نەڕەی گورگێک لە پشت ئەو درەختەی جۆنگکووک لێی وەستابوو بەرز بۆوە تۆی زیاتر ترساند جۆنگکووک هەر پێئەکەنی وەک شێت، گورگەکان زیاتر بوون  بەرەو دوان و سیان سێبەرەکانیانت بینی بە هۆی ڕوناکی مانگەکەوە.
تۆ: تکایا با بڕۆین تکایا.
بینیت ٦ گورگ لە پشت جۆنگکووک هاتنە دەرەوە شێوەیان زۆر ترسناک و دڕندە و برسی بوون.
تۆ زمانت وەستا لە ترسا چاوت زەق بوو.
جۆنگ کووک: جی بووە بۆ وا ڕەق بوویت؟
تۆ: ....
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now