پارتی ٢٨

207 28 1
                                    

جۆنگکوو: ئاگاداربە چۆن قسەم لەگەڵ ئەکەیت من ئەوانی تر نیم بە تەواوی لە ناوت ئەبەم مرۆڤی بچووک .(بە خێرایی لەبەر چاوت نەما)
( تۆ ترسێکی ئەێجگار زۆرت لێ نیشت لە جێی خۆت شۆک بووی)
تۆ بە دەنگی نزم لەبەر خۆتەوە ئەلەرزیت : م من هیچم نەبینیوە ئەمە هەمووی خەیاڵە ڕاستی نییە تکایا با بیرم نەمێنێت ئێرە ئاساییە جنی لێ نییە ئەویش ساحیر نییە ئەمانە خەیاڵن تکایا با خەیاڵ بن💔.
.
لەباخەکە لای جین و نامجوون و ڤی و جیمین.
جین: نامجوون چۆن توانیت خۆت تێکەڵیان کەیت تۆ لەگەڵ ئێمە نەبوویت؟
نامجوون(بە توڕەیی): وابوو بەس ئێستا نا
ڤی: شوگە چی پێ وتی وا گۆڕای😡.
نامجوون: هیچی پێ نەوتووم بەڵام لە شەرابی خوێنی ئاژەڵ بێزار بووم.
جیمین: ناشێ بڵێی خوێنی مرۆڤیان پێ یاویت.
نامجوون: زۆر جار جۆنگکووک پێی یاوم.
جین: هەی ناپاک(ویستی یەخەی بگرێت، ڤی و جیمین دوریان خستەوە)
جین: لاچۆ لەبەر چاوم مەمێنەەە
(نامجوون بە توڕەییەوە ڕۆیشت)
(لەوکاتا جینایان بینی بە جانتایەکەوە لە کۆشک ئەهاتە دەرەوە و دڵی زۆر خۆش بوو)
جین: ئەو کچە بۆ کوێ ئەڕوات ؟
(سەیریان کرد جانتاکەی لای کۆشک دانا و بەرەو دارستانەکە ڕۆیشت)
بەتەما بوو بچێت بۆ بینینی کوڕەکە.
جین: بەشکو بڕوات وەحشێکی ترمان لە کۆڵ بێتەوە.
ڤی: ئەم دوو ڕۆژە زۆر سەیر ڕەفتاری ئەکرد زۆر ئاسایی بوو شۆک ببوم نازانم چی ڕووی یاوە، ئێوە هەستتان پێکردبوو؟
هەموویان وتیان نەخێر بەڵام جیمین ئەیزانی بەس قسەی نەکرد.
جیمین: دەی با واز لەوە بێنین براکەم بۆ لە نام توڕە بووی ئەمان توانی بە قسەی خۆش تێی بگەیەنین.
جین: بەڵام ئەوان لە یاساکان لایان یاوە قسەی خۆش نازانن چییە تەواو ئەوان کەوتونەتە حاڵەتە خراپەکە بەرچاویان نابینێت تۆ نازانی بۆ ئەوە قەدەغە کرابوو ؟ تا ئەم ڕێژە کەمە کە ئێمەی ماوین کێشەمان بۆ دروست نەبێ مرۆڤەکان هێرش نەکەنە سەرمان و بابەتەکە نهێنی بێت و لەناو نەچین. ( دوای قسەکانی بە توڕەیی هەستا و ڕۆیشت)
.
لە ناو دارستانەکە
جینا کەسی نەبینی
جینا: لەوانەیە من زوو هاتبێتم کەمێکی تر بێت 😍
(جینا ٢ کاتژمێر چاوەڕێی کرد لە پڕ کەسێک لە دوورەوە دەرکەوت)
جینا: ئەوە هات
(کوڕەکە بەرەو ڕووی جینا هات کە کتێبێکی بە دەستەوە بوو)
کوڕ: تۆ چی ئەکەی لێرە ئەو کچەی ئەو ڕۆژەی پێشوی ؟
جینا: تۆ خۆشەویستت هەیە؟
(قسەکەی لە دەم دەرچوو)
کوڕەکە زۆر پێی سەیر بوو: بۆ ئەپرسیت؟
جینا: ئا نانا هیچ هیچ ئەتوانم باشتر بووناسم؟
کوڕ: بەڵێ من ناوم مینهۆ یە خەڵکی ئەم لادێیەم تەمەنم ٢٥ ساڵە ئەی تۆ ؟
جینا: منیش جینا ٢٤ ساڵم
مینهۆ: ئەی خەڵکی کوێیت ؟
جینا نەی ئەزانی بڵێت چی کەمێک وەستا
مینهۆ: چی بووە ؟
جینا: ئا ئەوە من خەڵکی ئێرە نیم بۆ گەشت هاتووم بۆ ئێرە
مینهۆ: ئەی لە کوێ ئەمێنێتەوە؟
جینا: ڤێلایەکی بچوکمان هەیە لە ناوەڕاستی دارستانەکە لەوێم.
مینهۆ: بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێ بچێتە ناوەڕاستی دارستانەکە لەوێ ئاژەڵی زۆر دڕندەی لێیە هەر کەس چوبێ نەگەڕاوەتەوە.
جینا لەبەر خۆیەوە: ئاخ کووکی نەفرەتی.
مینهۆ: چیت وت؟
جینا: ئا هیچ بەڵام سەیرم لێ هات وا ئەڵێی ئەوێ زۆر هێمنە.
مینهۆ: واتا شتی وای لێ نییە؟ ئەی چەن ساڵە بۆ خەڵک وا ئەڵێت ؟
جینا خۆی گێلکرد لە بابەتەکە: نازانم پێم سەیرە.
مینهۆ: واتا ئەگەر بڵێم با بچین سەیرکەین یەیت لەگەڵم؟
جینا: نا نااااا نەخێر لەوانەیە ڕاست بکەیت.
مینهۆ: ئەی تۆ لەوێ ناژیت؟
جینا ویستی قسەکەی بیر بەرێتەوە: تۆ جارێ لێرە دانیشە باقسەی تر بکەین.
.
لای جیمین و جین و ڤی
ڤی: من ئەچمەوە ژورەکەی خۆم سەرم زۆر ئێشێت
.
ڤی هاتەوە ناو کۆشک بەرەو ژورەکەی خۆی ئەڕۆی تۆی بینی کە لە عەرزەکە کەوتبووی و چاوت زەق بوو نزیکەی ٣ سەعات توشی شۆک ببوی نەو ئەتوانی بجوڵیی.
ڤی: ( ناوت) ئەوە چیت لێ هاتووە هەستە
(جونگکووک لە ژورەکەی گوێی لێبوو)
جۆنگکووک لەبەر خۆیەوە: هههه کچی گەمژە ئێشتا هەر لە شۆکایە مرۆڤی لاواز هههه. ( لەپڕ ڤی دەرگای ژورەکەی کردەوە، بەرەو جۆنگکووک هات و یەخەی کراسەکەی تون گرت)
ڤی: چیت لێ کردووە نەفرەتی نەم وت وازی لێبێنە؟!
(جەی هۆپ و شوگە گوێیان لێبوو شەڕ ئەکەن خێرا هاتنە سەرەوە)
شوگا: ئەوە چی بووە بۆ شەڕ ئەکەن ؟
ڤی:....
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now