پارتی ٣٣

192 35 17
                                    

ڤی گەیشتە لای درەختە گەورەکە جۆنگکووکی بینی کەوتبوو بێ جوڵە لێی نزیک بۆوە جۆنگکووک بەزۆر هەناسەی ئەیا لە سەرە مەرگا بوو، بۆ ساتێک توشی شۆک بوو، لە جێی خۆی ڕەق بوو.
شوگە و جیمین و نامجوون گەیشتنە ئەوێ
شوگە: ئەوە چی ڕوو ئەیات ئەو کوڕە بۆ لەویا ناجوڵێت ؟
جۆنگکووکی بینی هەموو گیانی خوێن بوو
نامجوون: جۆنگکووک مم ردووە😨.
شوگە: قسەی بێ مانا مەکە
جیمین: دڵی زۆر بە هێواشی لێئەیات !
ڤی؛ ئەو زیندووە؟
جیمین: بەڵێ
ڤی: بۆ چی لێرە بوون ؟
شوگە: ئێستا وەختی ئەوە نییە نام جوون ڤی ببەوە بۆ کۆشک جۆنگکووک خوێنی زۆر لێ ڕۆیشتووە ئەبێ خێرا بیبەینەوە چارەسەری بکەین ئاوا بمێنێتەوە چەن کاتژمێرێکی تر ئەمرێت.

.
لەناو کۆشک جەیهۆپ تۆی هێنایەوە جین تۆی بینی هەموو گیانت خوێن بوو.
جین: ئەو کچەی کوشتووە!؟
جەیهۆپ: نەخێر نازانم چی ڕووئەیات بۆ لەوێ بوون ئەوە خوێنی جۆنگکووکە گورگ پەلاماری یاوە ئێستا ئەنیش بێ هۆشە ئەوان چوون بۆ لای جۆنگکووک کەمێکی تر یەنەوە.
جین: هههه ئەوە باجی تاوانەکانیەتی.
جەیهۆپ: بەو شێوەیە دڵ ڕەق مەبە.
جین: هەر چەن دڵ ڕەق بم خراپیم ناگات بە هی جۆنگکووک ئاخۆ ئەم کچەی بۆچی بردووە بۆ ئەوێ.
جەیهۆپ: واز لەو قسانە بێنە، با بیبەم بۆ ژورەکەی تا هۆشی بێتەوە.
هەر جەیهۆپ تۆی بردە ژورەکەت پاش چەن دەقەیەک هۆشت هاتەوە خزمەتکارەکە شیری گەرمی بۆ هێنایت.
جۆنگکووکیان هێنایەوە کۆشک شوگە هیچی پێ نە ئەکرا لەگەڵی هەموو دڵتەنگ بوون جگە لە جین.
تۆ: جۆنگکووک چی لێ بەسەرهات ئەو باشە؟
خزمەتکار: ئەو حاڵی زۆر خراپە ڕەنگە بمرێت.
تۆ: چی چۆن؟ هەستای لە جێگەکەت بەرەو ژورەکەی جۆنگکووک
خزمەتکار: خاتونەکەم بۆستە ئەبێ پشووبەیت.
تۆ گوێت بۆ نەگرت
.
لەبەر دەم ژورەکەی جۆنگکووک وەستایت گوێت گرت
شوگە: ئەو خوێنی ئاسایی نییە چوونکە وەک ئێمە نەبوو تەنها پشتی بە خوێنی مرۆڤ ئەبەست لەو بڕوایا نیم بتوانین بە ئاسانی چارەسەری بکەین.
جیمین: واتا چۆن.
شوگە: پێویستی بە خوێنی مرۆڤە دووبارە بۆ برینەکانی.
ڤی: واتا خوێنەکە ئەیەیت لە شوێنی برینەکە یان چۆن؟
شوگە: بڕی ٢ لیترێکی پێ ئەدرێت دواتر بەشێکی ئەدرێ لە برینەکەی.
جەی هۆپ: بەڵام دوو لیتر زۆرە!
شوگە : گەر یەک لیتریش بێت ئەبێت.
جیمین: ئێستا چێ بکەین !
شوگە : پێویستمان بە خوێنی مرۆڤە
ڤی: نەخێر.
شوگە: بەڵام
ڤی: با بمرێت
جیمین: ئەوە تۆ شێت بوویت ئەڵییت چی.
جەیهۆپ: خوێنی ئاژەڵی تازە تاقی ئەکەینەوە.
شوگە: خوێنی ئاژەڵ ئەگەر زۆری نییە.
ڤی: تاقی ئەکەیەنەوە.
شوگە: باشە خێرابن.
گوێت لە هەموو قسەکان بوو، هەمووی چوون بیهێنن تۆ خۆت شاردەوە تا هەموو ڕۆیشتن چووی بۆ چێشتخانە دواتر گەڕایتەوە بۆ لای جۆنگکووک ئەو هەناسەی نە ئەیا.
تۆ: تۆ کەسێکی خراپ بووی زۆر ئەترسم ئێستاش تۆ هۆشت نییە بەڵام هەر ترسناکی من وەک تۆ نەبووم و وەک تۆش خراپ نابم، باڵام ئەوەم لەبەر چاوە کە نەتهێشت گورگەکاک بێن بۆ من، من تۆم هێنایە ئێرە قەرزەکەم یایتەوە.
جۆنگکووک کۆکەیەکی کرد و دەستی کردەوە بە هەناسە دان ، تۆ کەمیک ترسایت بەڵام ئەو دوبارە لە هۆش خۆی چوو.
تۆ: تۆ هۆشت هاتەوە نازانم بۆ ئەمە ئەکەم بەڵا حەز ناکەم کەس بمرێت.
جلەکانی سەرەوەیت لابرد
چەقۆیەکت لە چێشتخانە هێنا بوو لەگەڵ خۆت ناو لەپی دەستی خۆتت پێ بڕی و خوێن هاتە خوارەوە یات پێی تا توانیت، دواتر دەستت سڕی بە هەموو برنەکانیا، بەڵام هیچ سیحرێکت لەمەیا نەبینی لاواز بوویت دڵت تەنگ بوو.
تۆ: ئەترسم ئەمە هیچ کاریگەری نەبێت بەڵام من لەمە زیاتر ناتوانم.
هەر چۆنێک بێت دەستت بەست و چویتەوە ژورەکەت لە لاوازیا خەوت لێکەوت.
تائەوان هاتنەوە پاش کاتژمێرێک بەرەو نیەوەڕۆ ئەچوو ئاسکێکی کێوی گەورەیان لەگەڵ خۆیان هێنا خوێنەکەیان بەتاڵ کرد  چون بۆ ژورەکەی جۆنگکووک بەڵام سەیر ئەوە بوو جۆنگکووک لەوێ نەمابوو
شوگە: ئەوە چۆن ڕوییا!!
جەیهۆپ: بۆستە ئەمە خوێنی جۆنگکوکک نییە ئەم دڵۆپە.
ڤی: ناشێ دوبارە ..
ڤی رایکرد هاتە ژورەکەی تۆ سەیری کرد تۆ پاڵکەوتبووی و خەوتبویت هاتە نزیکت ویستی دەستت بگرێت بەڵام بینی پەڕۆیەک لە دەستت پێچرابوو.
ئەوانی تر هەمووی بۆ جۆنگکووک ئەگەڕان دواجار جەیهۆپ لە گەرماو دۆزیەوە خەریکی خۆشۆردن بوو وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەیابێت.
لای تۆ
ڤی: ئەمە چییە!
جوان سەیری پەڕۆکەی کرد لەپی دەستت پڕابوو.
ڤی: ئەمە چۆن ڕووی یا
تۆ ڕاچلەکیت
تۆ: چی بووە !؟؟
ڤی: ببورە تۆم ترساند.
تۆ: نەخێر من باشم.
ڤی: بۆ ئەمەتکرد.
تۆ سەیرێکی دەستت کرد.
تۆ: بەڕاستی ئێوە خوێن مژن؟
ڤی: کێ ئەمەی وت جۆنگکووک
تۆ: وتی و بە چاوی خۆشم ئەوەم بینی کەمێک پێش ئێستا خوێنم پێیا.
ڤی: چۆن بینیت؟
تۆ: ئەو گازی لە گورەگەکان گرت و دوو کەڵبەی درێژ بوو و چاوەکانیشی سوور بوون.
ڤی: نا لەوانەیە خەیاڵ بووبێ.
تۆ: کەواتا بۆ ئەتان وت بە خوێن چاک ئەبێتەوە من چیتر هەڵ ناخەڵەتێم، تۆش ئەتوانی وا بکەیت؟
ڤی: واتا تۆ گوێت لە قسەکان بوو ! نا من وا ناکەم بۆ وابکەم.
تۆ: بەڵێ، لەبەر ئەوەی خوێن مژیت ئەبێت وابکەیت.
ڤی:...
تۆ: دانی پایا بنێ ئەزانم.
ڤی: باشە وایە
.
جیهۆپ ئەوانی تر بانگ کرد و جۆنگکوککی پشانیان.
شوگە:چۆن شتی وا ئەبێت
بەرەو جۆنگکووک ڕۆیشت و ئاوەکەی گرتەوە
جۆنگکووک: ئەوە چی ئەکەی عەیب ناکەیت چۆن بێ پرس یەتە گەرماو کە ئەزانی یەکێک لێرەیە!
شوگە سەیری جە ستەی کرد هیچ برینێک و یاسەوارێکی پێوە نەبوو شۆک بوو.
جۆنگکووک: چییە جنۆکەت بینیوە لاچۆ بڕۆ دەرەوە.
شوگە : چۆن ئەمە ڕووی یا
ئەوانی ترش هاتن سەیریان کرد
جیمین: چۆننن!
جۆنگکووک: ئەڕۆن یانن...
.
ڤی: تۆ بۆ ناو دەستت وایە.
تۆ سەیرێکی دەستت کرد
تۆ: ناتوانم بهێڵم کەس بمرێت
ڤی: بەڵام زۆر لاواز بوویت.
تۆ: گرینگ زیندووم، یەڵا کوا چاوت سوربکە
ڤی: من وا ناکەم
تۆ: دە دەیییی لەبەر من
ڤی چای داخست  و کردیەوە سوور بوو
تۆ: ئادەی کوا دانت.
ڤی بە شەرمەوە دەمی کردەوە دوو کەڵبەی درێژی هەبوو تەنانەت دەگیشی گۆڕا و ترسناک بوو
ڤی( بە دەنگێکی گڕ و ترسناک): تەنها لە کاتی برسێتی ئاواین چاوت دابخە.
تۆ: بۆ ؟
ڤی: دەیییی.
کە وای وت ترسایت یەکسەر چاوت داخست، ڤی خۆی ئاسایی کردەوە.
ڤی: چاوت بکەوە، واتا ئێستا چۆنگکووک زیندووە؟
تۆ: نازانم ئەو کات هێچ کاریگەری نەبوو، ئەی تۆ نازانیت؟
ڤی: (گوێی لە دەنگە دەنگەکە بوو لە گەرماو)
کەمێک بۆستە ئێستا یەمەوە بزانم چی بووە.
.
ڤی هاتە گەرماوەکە بینی جۆنگکووک قسە ئەکات وەک هیچ نەبوو بێت بەرەو ڕووی ڕۆیشت پاڵی پێوە نا کێشای بە دیوارەکەیا.
شوگە: هێواش ئەو تازە چاک بۆتەوە.
ڤی: بە نەفرەت بیت چۆن توانیت ئەوەم لەگەڵ بکەیت
جۆنگکووک هیچ جوابی نەیایەوە.
ڤی: ئەو کچەت برد بۆ کوێ خێرا قسە بکە تا نەم کوشتوویت بێ شەرم.
جۆنگکووک: نازانم باسی چی ئەکەیت کچی چی ؟
جەیهۆپ: ئەوە ئەڵێت چی!
شوگە: بۆستە با تێبگەین.
.
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now