پارتی ٣٠

193 26 7
                                    

جینا: من زۆر سوپاست ئەکەم کە توانیم بە یارمەتی تۆ پێی بڵێم
جۆنگکووک(لەپشت دەرگاکە لەبەر خۆیەوە): چی بڵێ ئەوە ئەڵێ چی.
تۆ: نا ئەوە ئەرکی منە ئەی چی بوو؟
جینا پێم وت و ڕازی بوو ئیمڕۆ ئێرە جێ ئەهێڵم ویستم خواحافیزیت لێ بکەم.
(جۆنگکووک دووبارە لەبەر خۆیەوە لە پشت دەرگاکە): چی بۆ کوێ ئەڕوات با باشتر گوێبگرم.
تۆ: زۆر باشە خۆشحاڵم کە کەسێکت دۆزیەوە یەکتان خۆش بوێت.
جینا: زۆر سپاست ئەکەم تۆ نەبوویتایا بەو شێوەیە باوەڕم بە خۆم نە ئەکرد.
(جۆنگکووک لە پشت دەرگاکە): واتا چۆن جینا خۆشەویستی پەیا کردووە ؟
جۆنگکووک خۆی پێ نەگیرا دەرگاکەی بە خێرایی کردەوە.
جۆنگکووک: ئەوەی گوێم لێبوو ڕاستە بە دزی منەوە چووی بۆ لای یەکێکی تر.
جینا: ئەوە پێم نەوتی بڕۆۆی بۆ گوێ لە شتی تایبەتی من ئەگریت شورەییە!
جۆنگکووک: بۆ تۆ شورەییە بە دزی منەوە شت ئەکەی لەگەڵ ئەم کچە مرۆڤە پلان بۆ چی دا ئەنێی تۆ باشترین کەست من نەبووم !؟ ئێستا خۆشەویستی چیی تێناگەم؟
جینا: من چیتر نامەوێ تۆ نزیکم بیت تۆ هەمووکات هەڵەیت ئەمە ژیانی منە چیتر تۆی تیا نیت..
لە خوارەوە گوێیان لە قسەکان بوو ویستیان بێنە سەرەوە بەڵام جیمین نەی هێشت و وتی کە ئەوە نێوان خۆیانە.
(جینا توڕەبوو ڕۆیشت بێ ئەوەی ئاوڕ باتەوە.
جۆنگکووک بەرەو تۆ هات و یەخەی گرتیت و لە جێگاکەت بەرزی کردیتەوە)
جۆنگکووک: چی ڕووئەیات هەر ئێستا جوان پێم بڵێ یان ئێستا کۆتا هەناسەت ئەبێت.
(تۆ بە ترس و لەرزەوە): بەڵام ئەوە تایبەتیە
جۆنگکووک( بە دەنگێکی زۆر بەرز و ترسناک): وشەی تایبەتی لەگەڵ من بەکار مەهێنە دووبارەی ناکەمەوە هەر ئێستا پێم بڵێ.
( تۆ زۆر ترسای ناچار پێتوت، جۆنگکووک بە ڕاکرد ڕۆیشت، ڤی هاتە سەرەوە فریا نەکەوت جۆنگکووک بگرێت)
ڤی: چی بووە ؟
( تۆ نەت توانی بە ڤی بڵێیت چونکە جینا پێی وتبوویت کە بە کەس نەڵێیت)
ڤی: (ناوت) چیبووە ئازاری یایت؟
تۆ: نانا نەخێر تەنها جینا لێی زویر بووە زۆر توڕە بوو.
.
(جینا لە دارستانەکە چاوەڕێ بوو مینهۆ و نەنکی هاتن، لە هەمان کاتا جۆنگ کووک گەیشتە سەریان)
جۆنگکووک: باوەڕناکەم ئەمە مرۆڤە !
مینهۆ: ئەمە کوڕەکەیە کە کچەکانی لادێکە ئاشقین و باسی ئەکەن یەک جار بینیومە تۆ ئەیناسیت جینا؟
جینا بە خێرایی جۆنگکووکی دوورخستەوە و بە مینهۆی وت کەمێکیکە ئەگەڕیمەوە.
.
جینا: تۆ چۆن هاتیتە ئێرە خۆ ئازاری ئەو کچەت نەیا
جۆنگکووک: ئەم کوڕە مرۆڤە
جینا :بەسە پێم وتیت ژیانی خۆمە چۆن بەڕێی ئەکەم.
جۆنگکووک: تۆ خیانەتکاریت !
جینا: هەرگیز نەکەیت ئەمە بە کەس بڵێیت نەکەیتت.
جۆنگکووک: من پێم وابوو لە کۆتاییا لەگەڵ من ئەبیت چۆن توانیت.
جینا: ئەسڵەن تۆ چۆن توانیت بەو شێوەیە بیر لە من بکەیتەوە ئێمە پێکەوە گەورە بووین تۆ وەک برای منیت.
(جۆنگکووک فرمێسک بە چاوەکانی هاتە خوارەوە هیچی لە دەست نە ئەهات بەر چاوی ڕەش بوو)
جینا: تۆ قێزەونیت من ئێستا ئەڕۆم چیتر لام گرنگ نییە بە هەر کەس بڵێیت باجەکەی هەر چیەک بێت ئەییەم ، ئەسڵەن پێیان بڵێ جینا بۆ هەتا هەتایە ڕۆیشت لەگەڵ خۆشەویستە مرۆڤەکەی.
(جینا کوککی بەجێ هێشت و ڕۆیشت).
کووک لە جێی خۆی کەوت تا هێزی تیابوو گریا، توڕەیی و گریان تێکەڵ بەیەک بوو.
جۆنگکووک: ناتوانم بە کەس بڵێیم بەڵام ئەو کچە نەفرەتیە کە یارمەتی یایت و مێشکی گۆڕیت ئەبێ باجی ئەمە بات.
( هەستایە سەرپێ و بەتوڕەییەوە بەرەو کۆشک کەوتەڕێ)
.
لە کۆشک
(تۆ زۆر قەلەق بوویت ئەترسایت جینا کەشف بێت بە هۆی تۆوە ئازاری بەن)
ڤی: بۆ ئەوەنە ئەجوڵێی وەرە دابنیشە.
تۆ: ناتوانم نازانم.
ڤی: هەر بەڕاست بۆ ناتوانی پێم بڵێی.
تۆ: تکایا ئەو شتە زۆر تایبەتە زۆرم لێ مەکە ڤی.

(گوێتان لێبوو جۆنگکووک گەڕایەوە جەوەکە خامۆش بوو تۆ دڵت خۆشبوو زانیت جۆنگکووک هیچ ناڵێت، بەڵام جۆنگکووک لە مێشکی خۆی پلانی داڕشتبوو...)
شەو داهات
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now