پارتی ٣٦

183 32 11
                                    


جین دەستی کردەوە بە باسکردن
جین: داوای چەکم کردووە بە هەمان شێوە لە حاڵەتی زەروریەتا نەبێت بۆتان نییە چەک بەکار بێنن نابێت کەس ئازاری پێبگات، تێگەیشتن ؟
ئەوان: بەڵێ تەواو.
.
جۆنگکووک هەمان شتی پێشوی کردو ناوی کۆشکی هێنا بەچاو داخراوی دووبارە چاوی کردەوە لە ناو گوڵەکانی جیمینا بوو.
تۆ لە باڵکۆنی کتێبخانەکەوە جۆنگکووکت بینی سەیری وەرەقەکەی ناو دەستی ئەکرد.
تۆ: ئەو زوو گەڕایەوە هیوادارم شوێنەکەی دۆزیبێتەوە.
ڤی هات بۆ لات
ڤی: (ناوت) پێویستە دەربارەی شتێک قسەت لەگەڵ بکەم.
تۆ: زۆر باشە
ڤی: تکایا گرنگ نییە چی ڕوو ئەیات دڵنیابە خوشکەکەت ئەگەڕێنینەوە لەبەر ئەوە ئەم ماوەیە پرسیار لە هیچ کەسێک مەکە لە کۆشک و بیر زۆر مەکەرەوە با کەس سەرقاڵ نەبێت.
تۆ: تێ ئەگەم تەواو دڵنیام ئەی هێننەوە.
ڤی: زۆر باشە ئاوا
.
جۆنگکووک هاتەوە ناو کۆشک بەرەو ژووری جین ڕۆیشت
جۆنگکووک: براکەم بێمە ژورەوە؟
جین: گەڕایتەوە وەرە، چیت کرد دۆزیتنەوە؟
جۆنگکووک: لییۆن شوێنەکەی پێ وتم
جین: ئێ
جۆنگکووک: ئەمە ناونیشانەکەیە خۆم چووم
جین: بۆچی چوویت!!!
جۆنگووک: لییۆن وتی شوێنەکە ترسناکە وتم بزانم چۆنە
جین: ئێ
جۆنگکووک: لەوێ پاسەوانی زۆر لێبوو هەمووی چەکدارن بەڵام لییۆن شتێکی سەیری وت!
جین: چی وت!
جۆنگکووک: ئێوە وتتان خوشکەکەی (ناوت) فرۆشراوە بۆ ئەوەی ببێت بە کچی ئەو ماڵە، بەڵام لییۆن وتی کە بینیویەتی لە ژورێکا سجن کراوە!.
جین: سەیرە چۆن شتی وا ئەبێت!
جۆنگکووک: منیش کە ئەوەم زانی زۆر پێم سەیر بوو بەڵام پێم باشە هیچ بە (ناوت) نەڵێین.
جین: نا پێی ناڵێین.
.
( گەڕانەوەیەکی کورت بۆ کاتی فرۆشتنی خوشکەکەت)
لەو ماڵەی کە (دیلا)ی خوشکتی لێبوو
بەڕێز (یۆ) دیلای فرۆشتبوو بەو ماڵە پێی وتبوون کە دیلا کچی خۆیەتی بە پارەیەکی زۆر خەیاڵی پێی یابوون و لێیان کڕیبوەوە کە بیکەن بە کچی خۆیان چونکە مناڵیان نە ئەبوو بەڵام دیلا هەموو ڕۆژێک ئەگریا و پێی وتبوون کە ئەوان دایک و باوکی ئەو نینن و بەڕێز (یۆ) ش درۆ ئەکات کە وتویەتی باوکیەتی و فڕیندراوە بەڵام کەس گوێی لێ نەگرت و بە بێزارکەر ناویان ئەبرد ، پاش مانگێک لەوەی ئەو خێزانە دیلایان لا بووە هاوسەری پیاوەکە منداڵیکی کوڕی لە خانەی بێ سەرپەرشتان هەڵگرتۆتەوە و بە مێردەکەی وتووە چیتر پێویستیان بە دیلا نییە و کردویانە بە خزمەتکار بەو تەمەنە بچوکەی کە تەنها ٧ ساڵە.
دیلا چەندین جار هەوڵی ڕاکردنی یابوو بۆیە ناچار بوون لە ژورێکی بچوکی ماڵەکە زیندانی بکەن بەو جۆرە ماوەی چەند مانگێکە هەر بەو شێوەیە ئەژی. پاسەوانەکانیش زۆرینەی بە هۆی هەڵهاتنەکانی دیلاوە دانرابوون سەرەتا چەن پاسەوانێکی کەمی لێبووە.
.
جین: باشە با پێت بڵێم من چەکم داوا کردووە چەکەکانیان گرنگ نییە هەموو هێزێکی خۆت بەکار بێنە بەڵام بۆتان نییە گاز لە هیچ کەسێک بگرن وەک مرۆڤێکی ئازا ڕەفتار ئەکەن بۆ ئەوانی ترم باسکرد بۆیە بە تۆش ئەڵێم.
جۆنگکووک: خەمت نەبێت هەمووی لەسەر قسەی تۆ ئەڕوات .
جین زۆر باشە وە سبەیشەو نا دوو سبەی، شەوەکەی ئەچینە سەریان لە دوای ١٢ شەو یان درەنگتر کە جەوەکە خامۆش بوو تا بتوانین بێ ئەوەی هەرا بنێینەوە بیبەنە دەرەوە جا سبەینێش کۆبونەوەیەکی تر ئەکەم بە هەموویان بڵێ سەعات ٦ لەم ژوورە کۆببنەوە.
جۆنگکووک: بەسەر چاو
جین: ئێستا بڕۆ پشوو بە
کۆشک خامۆش بوو هەمووی بیری لە ئیشەکە ئەکردەوە تۆ بێتاقەت بوویت بەڵام خۆت گرت تا بە خوشکەکەت شاد بیتەوە زوتر.
شەو داهات و خەوتیت
.
بۆ بەیانی، هەموو لەسەر نان کۆبوونەوە بەڵام هەر وەک پێشتر بێدەنگ بوون.
جۆنگکووک: دوای نان خوارد هەموو وەرن بۆ ژورەکەی جین کۆبوونەوە ئەکەین، جگە لە (ناوت)
.
هەموو چوون
لە ژورەکەی جین
جین: سبەی شەو سەعات ٢ لێرەوە بەڕێ ئەکەوین بە سیحری ون بوون ئەچینە ئەو ناونیشانەی جۆنگکووک وتی خۆ ئەوەتان بیر ماوە کە پێم وتن؟
هەموویان: بەڵێ
جین: لە هەموو ڕویەکەوە خۆتان ئامادە بکەن نامەوێت هیچ هەڵەیەک ڕوبات پێوویسەتە هەموو بە تەندروستی بێنەوە ناو کۆشک، قسەش لەگەڵ ئەو کچە مەکەن جیمین تۆ چەن کتێبێکی بەرێ با بیخوێنێتەوە هیچ پلانێکی پێ مەڵێن با ئەو ئاگادار نەبێت دواتر بەرپرسیار ئەبن.
جیمین: بەسەر چاو
ڤی: من پێم وتوە کە پرسیاری هیچ شتێک لە کەس نەکات و بێدەنگ بێت تاکوو ئەگەڕێینەوە.
جین: زۆر باشە، کەواتا هەموو لە پڵانەکە تێگەیشتن  سەعات ١ هەموو لەبەردەرگای کۆشک ئەبن، ئێستا ئەتوانن بڕۆن.
.
لە کتێبخانە
جیمین: (ناوت) ئەم کتێبانە ڕۆمانی زۆر خۆشن ئەتوانی بی خوێنیتەوە هەرچەنە پەڕەکانی زۆرن
تۆ زۆر پەرۆش بوویت بزانیت گەیشتوون بە کوێ بەڵام هەر خۆت ڕاگرت.
تۆ: زۆر باشە ئەتوانم یەکی بە شەوێک تەواوی بکەم
جیمین: نا نەخێر بۆ پەلە ئەکەی بە ئیسراحەتی خۆت بیخوێنەوە خۆ کەس ئەم کتێبانە ناخوێنێتەوە
تۆ: باشە
جیمین: ئافەرین، ئێستا من ئەچم بۆ باخچەکە ئەگەر تۆش حەزت کرد وەرە لەوێ بیخوێنەوە داوای چات بۆ ئەکەم.
تۆ: زۆر سوپاست ئەکەم جیمین تۆ کەسێکی زۆر باشیت.
جیمین: ئەمە ئەرکی منە، دەی لەوێ ئەتبینمەوە.
.
لە ژورەکەی جۆنگککوک
جۆنگکووک دانیشتبوو بیری ئەکردەوە، ڤی خۆی کرد بە ژورا
جۆنگکووک: لە دەرگا بە ئەی هاوار هەناوم بەر بۆوە
ڤی: وەک خۆت
جۆنگکووک: باشە چیت ئەوێت.
ڤی: هاتووم چەن پرسیارێک بکەم
جۆنگککوک: فەرموو
ڤی چووە لای جۆنگکووک دانیشت
ڤی: دڵنیای ئەو شوێنە ئاسانە
جۆنگکووک: چییە ئەترسیت؟
ڤی: نەخێر گەمژە ئەترسم ئازاری ئەو منداڵە بیەن.
جۆنگکووک: وەڵای من نازانم هەر ئەوەنەی لییۆن وتی لە ژورێکا بەند کراوە.
ڤی: ئەی بەنەفرەت بن
جۆنگکووک: مرۆڤەکان هەموویان وەک یەک نین کەسانی زۆر خراپی تیایە
ڤی: ڕاست ئەکەیت
ڕۆژەکە ڕۆیشت و بە هەمان شێوە شەو داهات
بۆ ڕۆژی دواتر کە شەوەکەی شەوی پلانەکە بوو جین داوای کرد هەموو بە باشی پشوو بەن و خواردن باش بخۆن تا هێزی باشیان هەبێت بۆ ڕوو بەڕوو بونەوە ئەگەر شتێک ڕوو بیات،
ڕۆژەکە ئاسایی ڕۆیشت بوو بە ١٢ی شەو
ڤی تۆی بردە ژوورەکەت
ڤی: ئیمشەو زۆر باش بخەوە بەیانی ئەچین بە دوای خوشکەکەتا 🥳( بە درۆوە وای وت تا تۆ بە پلانەکە نەزانین)
تۆ: ناتوانم بخەوم لە خۆشیا
ڤی: نانا ئەبێ بخەویت ئەگینا ناچین🙂.
تۆ: باشە کەواتا شەو شاد
ڤی شەو شاد
.
بۆ پارتی دواتر

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now