پارتی ٣٨ ❤️‍🔥 final

243 37 9
                                    

نام بە خراپی بریندار بوو بردیانە ژورەکەی
جیمین بەپەلە هاتە خوارەوە کە گوێی لە دەنگەکە بوو جیمین: ئەوە نام بریندار بووە ! چی ڕوئەیات؟
نام لەبەر ئازاری زۆر لە هۆش خۆی چوو
جەیهۆپ: هێوربە هیچ نییە برینێکی بچوکە.
جیمین: بەڵام ئەوە خوێنی لێ ئەڕوات، ئەوە لە هۆش خۆی چوو، ئەو فیشەکە ژەهراویە !
شوگە: ئەو بەهێزە خەمت نەبێت، قسەی بێ مانا مەکە.
دکتۆرەکە بە خێرایی هاتە ژورەوە
دکتۆر: دوو فیشەکی بەر کەوتووە ! ئەمە چۆن ڕوییا؟
جین: تکایا چارەسەری بکە با ئەمە لە نێوان خۆمان بمێنێتەوە.
دکتۆر: باشە خەمتان نەبێت. ( دکتۆرەکە بە تەمەن بوو خانەنشین بوو بۆیە بە پێویستی نە ئەزانی زۆر لەسەری بڕوات)
دکتۆرەکە فیشەکەکانی دەرهێنا و تەداوی کرد.
دکتۆر: ئەبێ ١ هەفتە لە جێگەیا بێت تا بەباشی چاک ببێتەوە برینەکەی قوڵە( دکتۆرەکە نەی ئەزانی ئەوان خوێن مژن بۆ سەخترین برین تەنها ٣ ڕۆژیان بەسە)
جیمین : ١ هەفتە زۆرە! دیارە زۆر خراپە ئەی خوایا چیبکەین😭.
جەیهۆپ: واتا ١ ڕۆژ گەمژە
جین مۆڕەیەکی لێ کردن تا قسە نەکەن
دکتۆر: نا خەمتان نەبێ مەترسی نییە لەسەر ژیانی
جین: باشە دەستت خۆش بێت ئێمە قەرزاری تۆین.
دکتۆر: سەلامەتیە.
.
لە ژورەکەی ڤی
دیلا: واو ئێرە هەمووی بوکەڵەیە.
ڤی: من بوکەڵەم زۆر خۆش ئەوێت بەڵام تۆ پێویستە ئێستا بخەویت.
دیلا: ئەی خوشکەکەم.
ڤی: بەیانی
دیلا: بەڵام وا ئەبێت بە بەیانی.
ڤی: کەلە ڕەقی مەکە لە خوشکەکەت ئەچیت ههه دەی ئەبێ ئەم ٣ سەعاتە بخەویت.
دیلا: دیارە خوشکەکەم زۆر باش ئەناسیت.
ڤی: زۆر لە زۆر باش باشتر.
دیلا: ههه زۆر باشە من ئێستا ئەخەوم
لەسەر جێگاکەی ڤی نوست
وردە وردە ڕۆژ بۆوە بە تەواوی تۆ هەستای لە خەو
تۆ: ئێستا کاتیەتی 🥹 ( وات ئەزانی ئەچن خوشکەکەت بهیننەوە ئاگادار نەبووی کە هێناویانەتەوە)
تۆ: با بچم خۆم ئامادە بکەم.
.
ڤی:چووە لای جەیهۆپ و ئەوان
ڤی: ئێستا چی ئەو مناڵەمان هێنایەوە دواتر چی ڕووئەیات.
شوگە: ئەبێ بیان بەینەوە شار.
جیمین : بەڵام ئەوە مەترسی دارە
جین: جارێ با لێرە بڕۆین نام پشو بیان وەرن بۆ ژورەکەم.
چوونە ژورەکەی جین تۆ ئێشتا خۆت ئامادە ئەکرد لە ژورەکەت.
بەرامبەر ئاوێنەکە (تۆ): دیلا کەمێکی تر چاوەڕێبە خوشکەکەت یەت.
.
ڤی: دەی ئێستا پێم بڵێ !
جین: وەک شوگە وتی پێویستە بیان نێرینەوە شوێنی خۆیان ئەوان لە ئێمە نین.
ڤی: بەڵام ئەوێ زۆر مەترسی دارە تکایااا
جۆنگکووک: جین بۆ تێناگەی براکەم ئەمە لەبەر خۆیەتی.
ڤی: تۆ دەمت داخە
جین: ناکرێت تەنها لە یەک حاڵەتا ئەو کچە خۆی لای ئاسایی بێت کە لەگەڵ ئێمە بژی بەم شێوەیە بتوانێت لەگەڵمان بگونجێت ئەگینا مەحاڵە.
ڤی: واتا گەر من قسەی لەگەڵ بکەم ڕازی بێت ئەهێڵن لێرە بمێنێتەوە !؟
جەی هۆپ: براکەم ئەوان مرۆڤن.
جین: گەر بگونجێن ئاساییە.
شوگە: باوەڕ بەمە ناکەم لەگەڵ مرۆڤ بژین!
جۆنگکووک: بۆ نا خۆ هەر خوێنی ئاژەڵ بەشمانە، و ( ناوت) ئەزانێت.
جین: بڕۆ قسەی لەگەڵ بکە دوای نانی بەیانی بزانە ئەڵێت چی
.
دیلا: خەوی لێ نە ئەکەوت لە ژورەکەی ڤی هاتە دەرەوە دەستی کرد بە سەیر کردنی شوێنەکە سەیری چەن ژوورێکی کرد.
دیلا: ئەم شوێنە بۆ هەمووی ڕەنگی قاوەیی و ڕەشە زۆر تاریکە خۆزگا پەمەییش ئەبوو.
هاتە ئەو قاتەی ژورەکەی تۆی لێبوو تۆ خۆت گۆڕیبوو ئەت ویست بێیتە دەرەوە بۆ نانی بەیانی، بەڵام چیت بینی مناڵێکی بچوک دەرگای ژورەکەی کردیتەوە تۆ پشتت لە دەرگاکە بوو.
دیلا: تۆ کچیت؟ جلەکانت زۆر جوانە
گوێت لە دەنگی خوشکەکەت بوو تەزویەک بە گیانتا هات ئاوڕت یایەوە خوشکە بچوکەکەت بوو.
دیلا: چییی خوشکەکەم
تۆ: دیلااا
دەستت کردە گیار تێر باوەشت کرد و ماچت کرد.
تۆ: تۆ باشیت ئازارت نەگەیشتووە گیانەکەم.
دیلا: دادە زۆرم بیر ئەکردی تۆ بۆ نەهاتی بۆلام تۆ بۆ لێرەیت.
تۆ: منیش زۆر بیری تۆم ئەکرد داوای لێ بوردن ئەکەم نەم توانی زوتر بێم بۆلات.
دیلا: تکایا دادە مەگری گرنگ تۆم بینیەوە.
فرمێسکەکانتی سڕیەوە لەو کاتا ڤی ئەهات بانگت بکات بۆ نانی بەیانی لە دەگای یا
تۆ: وەرە
ڤی: ئایی خوایە ئەوە تۆ نەخەوتوی نەم وت بخەوە
دیلا: نەم ئەتوانی بخەوم
تۆ: ئێوە خوشکەکەمتان هێنایەوە بێ ئەوەی پێم بڵێن
فرمێسک بە چاوتا ئەهاتە خوارەوە، ڤی لەسەر سیسەمەکە داینیشاندی.
ڤی: هێمن بەرەوە ئەو شوێنە ترسناک بوو پێویست بوو خۆمان بیکەین بە نهێنی.
دیلا: دادە کەسێک بریندار بوو بەهۆی منەوە.
ڤی: نا وا نییە بە هۆی تۆوە نەبوو.
تۆ: کێیە جۆنگکووک ؟ یان جیمین؟ تکایا پێم بڵێ.
ڤی: نە ئەوان باشن جیمین لێرە بوو ئەوەی بریندارە نام جونە ئەویش کەمێک پشوبیات باش ئەبێت.
تۆ: ئێستا لە کوێیە ئەمەوێ سوپاسی بکەم.
ڤی: ئەو ئێستا بێ هۆشە بەڵام چەن کاتژمێرێکی تر لەوانەیە هۆشی بێتەوە با ئێستا بچین نانی بەیانی بخۆین لەگەڵ خوشکەکەت خزمەتکارەکان خوانێکی خۆشیان ئامادە کردووە بە بۆنەی هاتنی دیلا.
دیلا: دەی دادە برسیمە
تۆ: زۆر لاواز بووی لەگەڵت خراپ بوون؟
دیلا: دواتر بۆت باس ئەکەم با ئێستا بڕۆین.
چونە چێشتخانە هەموویان لەوێ بوون دڵیان خۆشبوو جگە لە نام .
دیلا ئیشارەتی بۆ جۆنگکووک کرد
دیلا: دادە ئەو کوڕەش ئەناسی.
تۆ: بەڵێ گیانەکەم بۆ ئەپرسیت.
دیلا: ئەو زۆر ئازا و بەهێزە ئەو منی ڕزگار کرد و زۆر جوانیشە
جەیهۆپ: ئەی ئێمە پیازمان پاک کرد😒.
شوگە: وازی لێ بێنە ئەو تەنها مناڵێکی بچوکە.
دیلای ڕای کرد لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت.
تۆ: ئائا ئەی نایەی لای من دانیشیت!؟
دیلا: نا دادە بۆ جارێکی تر ئێستا من لێرە لای پاڵەوانەکە نان ئەخۆم.
ڤی: شکور کەسێک تۆی بە دڵە جۆنگکووک.
جۆنگکووک: تەنها تۆ منت بە دڵ نییە وا ئەزانی کەس منی بە دڵ نییە.
هەمووی پێکەنین.
نانتان خوارد و ڤی تۆی برد بۆ ژوری دانیشتن تا قسەت لەگەڵ بکات بۆ مانەوە.
ڤی: تۆ ئەتەوێ بڕۆیتەوە بۆ شارەکەی خۆت لەگەڵ خوشکە بچوکەکەت؟
تۆ نەت ئەزانی بڵێیت چی چونکە هیچ شوێنێکتان نەبوو لەوێ ژیانتان زۆر ناخۆش بوو.
ڤی: ئەوە بیر لە چی ئەکەیتەوە؟
دیلا گوێی لە قسەکانی ڤی بوو هاتە ژورەوە
دیلا: دادە تکایا با لێرە بمێنینەوە تکایا تکایااا لەوێ ئەو کەسە خراپانە دووبارە بێزارمان ئەکەن.
تۆ: بەڵام دیلا تۆ نازانیت.
ڤی: تێ ئەگەم ئێوە جیاوازن بەڵام بیرتە جینا چی کرد؟ بۆ بۆ ئەو ئاساییە بەڵام بۆ تۆ ئاسایی نییە ؟
تۆ: نازانم ( زۆر دوو دڵ بوویت لە لایەک ئەوەی ئەوان خوێنمژن لە لایەک کە هیچ کەس و شوێنێکت نییە)
ڤی خۆی بۆ نەگیرا
ڤی: هاوسەرگیری ئەکەین..
تۆ: وتت چی؟!
ڤی: ئاا ئەوەە
جۆنگکووک گوێی لێبوو هاتە ژوورەوە
جۆنگکووک: پیرۆزە براکەم
تۆ سوور بویتەوە لە شەرما
جۆنگکووک: بەڕاستی ئەمە هەواڵیکی زۆر خۆشە.
تۆ: جۆنگکووک من جارێ ڕای خۆم نە وتووە.
جۆنگکووک: پێویستمان بە ڕای تۆ نییە
تۆ: چۆن!
خاتونەکەی خۆشەویستی لی یۆن وتی کە یەکێک لە ئێمە هاوسەرگیری لەگەڵ مرۆڤێک ئەکات ئەو کاتەی کە جووم جێگەکەی لییۆن بدۆزمەوە، تەواو ئەوەی وتی ڤیە پیرۆزە.
دیلا: منیش لەگەڵ تۆ هاوسەرگیری ئەکەم.
جۆنگکووک: چییییی نااااا نەخێررر ئەگەر مناڵم هەبوایا لە تەمەنی تۆ بوو.
تۆ: ئەوە ئەڵێی چی کچێ ( توڕەبوویت چونکە ئەوزانی ئەوان پیر نابن)
هەموو دەستان کردە پێکەنین.
.
ڤی هەواڵەکەی بە هەموویان وت تۆ و دیلا کە لەوێ ئەمێننەوە زۆر دڵ خۆش بوون چەن ڕۆژێک دواتر نامجوون وەک جارانی لێ هاتەوە و ڕۆژەکانتان بە خۆشی تێ ئەپەڕێ بێ هیچ کێشەیەک ، پاش چەند مانگێک تۆ و ڤی هاوسەرگیریتان کرد و بە خۆشی ژیان.
.
هاتینە کۆتایی چیرۆکەکەمان بە هیوای ئەوەی بە دڵتان بووبێت دڵاااااان ❤️❤️.

سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)Where stories live. Discover now