شەوی یەکەم

122 18 1K
                                    

ela's pov:

لە کاتی هاتنی خۆرئاوابوون، سیۆکجین و بریکار لیلی خەریکی گفتووگۆ بوون کاتێک ئێمە بە مەمەڕەکانی نهۆمی یەکەمدا هاتووچۆمان دەکرد، من خەریکی سەرنجدان بووم لە ژمارەی ژوورەکانی نھۆمی یەکەم تا چاوم کەوتە سەر ژووری ژمارە 107، بینیم کە ئەم ژوورە لە ژوورەکانی تر جیاوازە چونکە دەرگاکەی لە پۆڵا درووست کراوە و لەھەمان کاتدا پەنجەرەیەکی تێدایە کە ئەوەندە بچوکە زیندانی ناتوانێت بەتەواوی سەری لە پەنجەرەکەوە بێنێتە دەرەوە هەر چیەکم کرد نەمتوانی دان بەخۆمدا بگرم بە سەرسووڕماویەوە لە جینم پرسی

-بەڕێز سیۆکجین دەتوانم شتێک بپرسم ئەگەر ئاسایی بێت، لەلای بەڕێزتان.....

جین:فەرموو خاتوونی نازدار بپرسە

کاتێک وەڵامی دامەوە بە سەرنجەوە لە لێوە جوانەکانیم دەڕوانی، بەڕاستی جوانییەکی سەرسووڕهێنەری هەبوو، بێ ئاگا لەوەی کە ئەونە جوانی تر لەم زیندانەدا هەیە بەڕێز جین هیچ نییە لەچاو ئەواندا،

-ئەتوانم بزانم بۆچی ئەم ژوورانە لە ژوورەکانی تر جیاوازە و هەروەها یەک تاوانباری تێدایە،

جین:ڕاستییەکەی ئەو تاوانبارانەی کە لەم ژوورانەدا هەیە کەسانی زۆر ترسناک و دەروون نەخۆشن، ئەوە ئەوان بکووژ و فێڵبازن، خاتوونی جوان پێویستە تۆ ئەمشەو لەگەڵ تاوانبارەکان بەسەر بەریت بۆ ئەوەی کەمێک بیروەریتان بەبیر بێتەوە لەوانەیە ئەوانە بۆ تۆ زۆر باشبن، ناسینی کەسانی دیکە و گفتووگۆ لەگەڵیان شتێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئێوە

من هیچ پێم خۆشنەبوو کە لەگەڵ تاوانبارەکاندا بمێنمەوە بەڵام بە ناچاری ئەوەم کرد و منیان لە ژووری 110 دانا و دەرگای ئەوێی داخست، من زۆر گفتووگۆم لەگەڵ نەکرد چونکە ترسام هەموو شتێک بزانێت ئەگەر زیاد لە سنووری خۆی لەگەڵ ئەوا بدوێم، کاتێک ڕۆشتمە ژوورەوە بینیم حەوت کچی تێدایە وەک نامۆیەک لە منیان دەڕووانی هەموویان سەر و قژیان شێواو بوو، سەر دەست و دەمووچاویان هەموو برین بوو، بەبێ هیچ قسەیەک لە سووچێکی ژوورەکەدا دانیشتم و بێدەنگ بووم لەناکاو یەکێک لە کچەکان بەرەو من هات، لە تەنیشتم دانیشت دەستی کرد بە قسە کردن

؟:سڵاو کچی جوان، چۆن تۆیان ڕەوانەی ئێرە کرد خۆ ئێرە تەنھا حەوت کەس دەگرێت..

-ئاخر من زۆر لەلای ئێوە نامێنمەوە تەنھا شەوێک یان دووان و ئێرە جێدەهێڵم و دەڕۆم...

؟:کەواتە با خۆم بناسێنم من سووهی خۆشحاڵم بەناسیت

-منیش ئێلا، زیاتر خۆشحاڵ بووم

دوای کەمێک دەستی منی گرت و بە هاوڕێکانی ناساندم هەموویان وەک ئەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم کە چەندین ساڵە من دەناسن کەسانی زۆر خۆشەویست بوون ئەوان، کەواتە هەمیشە کەسانی بکووژ ئەوەندە خراپ نین کە من بیرم لێدەکردەوە، خەڵکی گوانگ لیم، ئەو ترسەی نەدەویست کە من پێشتر دەترسام لێی پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتووگۆ و دانیشتم لەلای ئەوان..ئیتر شەو درەنگی کردبوو هەموویان نووستن تەنھا و من ئەو کچە نەبێت کە پێشتر وتم سووهی وەک هاوڕێیەک پرسیارم لێ کرد

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now