ناخۆشترین ڕۆژ لە زیندانەکەدا

79 12 102
                                    

Ela's pov:

کاتێک هەموو بەڵگەکان لە دژی بەڕێز جین بوو، گریان پڕ قوڕگم بوو بوو، هیچ توانای ئەوەم نەبوو کە بڕۆم و لەگەڵ بەڕێز جین دا قسە بکەم..پاش ماوەیەک هەموو توانای خۆمم کۆکردەوە و بەرەو ژوورەکەی هەنگاوم نا، یەکە بە یەکەی هەنگاوەکانم ڕازی نەبوون کە بچم بۆلای بەڵام چارم ناچار بوو بۆیە کە گەشتمە بەر دەرگای ژوورەکەی جین و دەرگام کردەوە، بەو دیمەنەی ژوورەوە تەواو سەرسام بووم چاوەکانم زەق بوونەوە و تا کۆتا ئاست کرانەوە بە دەنگێکی زۆر بەرز هاوارم کرد

- بەڕێز جییییییییییین، تکایە بەڕێز جین بە زیندووی بمێنەوە، تکات لێ دەکەم
هەی نەفرەتی چۆن توانیت ئەوە بکەیت، چۆن دەستت چووە خوێنی بەڕێز جین، تکایە با بکووژەکە تۆ نەبیت هەرگیز بڕوا ناکەم..

بەداخەوە کاتێک دەرگای ژوورەکەم کردەوە بینیم کە چەقۆ لە بەڕێز جین دراوە و لیلی لەسەر سەری وەستاوە و هەردوو دەستی نووقمی خوێن بووە بە تاسەوە لە من دەڕوانێت، بەڕێز جین هێشتا کەمێک هەناسەی تێدا مابوو، بەدەم ئازارەوە قسەی بۆ کردم

جین: تکایە ئێلا بڕوام پێتە، من بکووژی زنجیرەیی نیم، خۆم هەموو بەڵگەکان دانابوو تا بتوانم لەگەڵت دا بێم بۆ سیئۆل هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا بکەم، وە بکووژەکە ناوی ناوی.......

- بەڕێز جین تکایە بەڕێز جین تکایە چاوەکانت بکەرەوە، تکات لێدەکەم کەمێکی تر هەناسە بدە تکایە وا بەجێمان مەهێڵە تکایە، لیلی نەفرەتی بۆچی ئەم کارەت کرد بۆچی کەسانی بێ تاوانت کووشت و تاوانی بەڕێز جین چی بوو تەنها لەبەر ئەوەی ڕاستییەکانی دەزانی و دەترسای ئاشکرات بکات بکووژی نەفرەتی، وەڵامم بدەوە وا بە تاسەوە سەیری چاوەکانم مەکە، تەنها وەڵامێک تەنها یەک ووشە..

لیلی: تکایە ئێلا من...

- تۆ چی، ها تۆ ئەم هەموو ماوەیەوە ئێمەت هەڵخەڵەتاند هەمووانت فریو دا..

لیلی: ئێلا تکات لێدەکەم کەمێک هێور بەرەوە تکایە کەمێک هێور بەرەوە من نەمکووشتووە بڕوام پێ بکە هیچ کات من نەبووم

- بووەستە لە درۆ ، هەی گەمژەی قێزەون دەبوایە هەر لە سەرەتاوە گوومانم لە تۆ کردبا هەی بێ ڕەوشت..

کاتێک کە من ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکەی بەڕێز چووم یارمەتی بێنم بۆ ئەوەی پزیشکی داد لە جەستەی بکۆڵێتەوە هەر بەو هۆیەوە ژوورەکەم بە جێهێشت
===========

Lili's pov:

مۆبایلەکەم زەنگی لێدا و هەردوو دەستم بە خوێن داپۆشرابوو کاتێک کە مۆبایلەکەم کردەوە بینیم نووسراوە بکووژی پلە دوو، هەر بۆیە وەڵامم دایەوە

لیلی: ئەلوو، من ئەرکەکەی خۆمم بە جێگەیاند و کاتێک ویستم ژوورەکە بەجێبهێڵم ئەم گەمژەیەیە دەرگاکەی کردەوە،

بکووژی پلە دوو: زۆر باشە بکووژی پلە سێ، کارێکی باشت ئەنجام دا، ئەگەر جینی گەمژە دەستی بە سیئۆل بکەوتایە هەموو شتێکی سەبارەت بە گەورەم ئاشکرا دەکرد و ژیانی دەکەوتە مەترسییەوە، جارێ خوات لەگەڵ

تێبینی: سێ بکووژ هەیە، بکووژی پلە سێ لیلی بوو، بکووژی پلە دوو، بکووژی پلە یەک ماوە کە سەرکردەی ئەم دوو بکووژەکەی ترە
==============

Ela's pov:

بە گریان و هاوارەوە بەرەو لای پۆلیسەکانی زیندانەکە ڕۆیشتم،

پۆلیسەکان: خاتوونی لێکۆڵەر ئەم هەموو خوێنە چی یە؟

- تکایە یارمەتیم بدەن بەڕێز جین بریندار کراوە،

پۆلیسەکان: چی ئەوە تۆ باسی چی دەکەی

بەخێرایی و بە ڕاکردنەوە لەگەڵ پۆلیسەکان بەڕێکەوتم بەرەو ژوورەکەی بەڕێز جین دەرگاکەم کردەوە کە قوفڵم کردبوو پێش ئەوەی بڕۆم نەک لیلی هەڵبێت و ڕابکات، پاش کردنەوەی دەرگاکە لیلی لە تەنیشت جەستەی بەڕێز جینەوە دانیشتبوو کەلەپچەم لە هەردوو دەستی کرد و بەرەو دەرەوەی زیندانەکە ڕۆیشتین لەوێ ئۆتۆمبیلەکانی سیئۆل گەیشتبوون لیلی کرایە ئۆتۆمبێلێکەوە و تەرمەکەی بەڕێز جینیش خرایە ئۆتۆمبیلێکی ترە، ئەفسەر جۆنگکووک لە تەنیشتمەوە بوو باوەشێکی پێدا کردم و بە دەم گریانەوە ووتی:

کووک: هەموو شتێک باش دەبێت، دڵنیابە لەوەی هەموو شتێک باش دەبێت

- بەڵام تا کەی، تا چ کاتێک ئێمەی پۆلیس جەستەی قووربانی داماو ببینین..

===================
چۆنن گووڵەکان لە زووەوە پارتی نوێم دانەناوە هیوادارم ئەم پارتەشتان بە دڵ بێت، جا بزانم بەڕای ئێوە ئەو دوو بکووژەکەی تر کێ یە؟؟

"سێ ژوور حەوت دەرگا ئەمە درووشمەکە"

وە مانای ئەم ڕستەیە چی یە؟؟؟

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now