نھۆمی شەشەم

85 15 213
                                    

Arvil's pov:

-من زۆر ئاشقی ئەو بووم، من ئەوم لە خۆم زیاتر خۆشدەویست، بەڵام، ئەو تەواوی شتەکانی لە من تێکدا، تەواوی خەون و خەیاڵەکانی منی لەناوبرد و وێرانی کرد، ئێستاش لە خۆم زیاتر ئەوم خۆشدەوێ

ela's pov:

هەمیشە، خەونەکان، خەیاڵەکان و ڕاستییەکان واز لە من ناھێنن، جیمین لەسەر بێدەکەی دانیشتبوو، چاوەکانی شۆڕ بووبوو، هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو لەتاو گریان، هەستم دەکرد ئەوەندەی ئازار دراوە و ئەشکەنجە دراوە، ئەو داخەی لە دڵی دا بووە بە خەڵکی بێتاوان و داماو دا هەڵڕشتووە و ئەوانی کووشتووە، لەناکاو سەرنجم بۆ شتێک ڕاکێشرا، باشە ئەو وتی کە تاوانبار هەڵگری نەخۆشی دەروونی یە و چەندین ساڵ لە نەخۆشخانەی دەروونی کاری کردووە، وە تاکە کەس لێرە کە لە نەخۆشخانەی دەروونی بێت د.نامجوونە، کەواتە هەر ئەوە، پێوویستە لەم نزیکانە سەردانێکی ژوورەکەی ئەویش بکەم، دووبارە هەمان کەس، هەمان ڕووخسار دەرکەوتەوە ئەو پاسەوانەی کە پێشتر باسم لێ کرد، دەرگای ژوورەکەی کردەوە و دەنگێکی هەڵبڕی

پاسەوان:خانم، شەوێکی تەواوە لەم ژوورە دایت بۆیە وا پێویست دەکات، کە ئێرە بەجێبھێڵیت.

-باشە وا هاتم، دەی خوات لەگەڵ جیمین ئەم ژوورەی تۆ شوێنی کانگای خەمان بوو،

لە دەرگای ژوورەکەوە ڕۆشتمە دەرەوە و لەگەڵ ئەو پاسەوانە نەناسراوەدا بەڕێکەوتم ئەو چەند هەنگاوێک لە پێش منەوە ڕێیدەکرد، و منیش بەدوای ئەودا خۆم پێ ڕانەگیرا و دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ ئەودا

-ئەتوانم بزانم بۆچی ئەوەندە یارمەتی من دەدەیت..؟ خۆ من هەر تۆ ناناسم........

پاسەوان:ڕاستییەکەی ئەمە فەرمانە، من تەنھا جێبەجێی دەکەم......

-دەبێ کێ فەرمان بکا بۆ ئەوەی تۆ یارمەتی من بدەیت......

پاسەوان:من تەنھا فەرمانی ئەو بەجێدەگەیەنم، کەسێکە بیەوێ هەر کەسێک بکووژێ دەیکووژی، هەرچییەکی ویستبێت ئەنجامی دەدا، منیش تەنھا فەرمان بەجێ دەگەیەنم

-کەواتە، تۆ مەبەستت ئەوەیە کە ئەو کەسە بکووژی زنجیرەیی یە لەم زیندانەدا،

تەنھا بە دوو چاوە نامۆکەی سەیرێکی کردم، دوو چاوی گەورە دووڵبەرەکەی هەم دیوێکی تری بەهەشتە، هەمیش وەکوو دۆزەخ سووتێنەرە، بەبێ ئەوەی وەڵامم بداتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەک لە زمانی بێتە دەرەوە لێی دا و ڕۆشت، ئەوەندە لێم ڕوانی ڕۆشت و لە پێش چاو نەما، منیش دەستم کرد بە گۆرانی وتن و سەما، کاتێک ویستم دەست بنێم بە دوگمەی ئەسانسۆرەکەدا و بچم بۆ نھۆمی دواتر کە نھۆمی شەشەمی زیندانەکەیە هەستێکی نامۆم هەبوو، ترسێکی زۆرم لەو نھۆمە بوو دەموویست بگەڕێمەوە بەڵام گەڕانەوە بۆ دواوە زۆر بێسوود ترە لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە،هەر بۆیە ڕۆشتمە سەرەوە و بەناو مەمەڕە چۆڵەکەی نھۆمەکەدا هەنگاوم دەنا هەرچی لەم دیو و ئەودیوی خۆم دەڕوانی نە هیچ زیندانیەک و نە هیچ کەسێک لەوێ نەبوو، بۆنێکی زۆر ناخۆش لەوێ هەبوو، وەک بۆنی گۆشتی گەنیو بوو، بەدوای ئەو ژوورەدا دەگەڕام کە مەبەستم بوو، بە دەستم لووتی خۆم گرتبوو، لەتاو ئەو بۆنە ناخۆشەدا وەخت بوو بڕشێمەوە، دوای چەند خولەکێک لە هەنگاونان ژووری مەبەستم دۆزیەوە، سەیری سەر دیوارەکەم کرد هیچ نەنووسرابوو، سەرم هەڵبڕی و سەیرێکی لای ناوەکەم کرد کە چەند دڵۆپە خوێنێک لەسەر ناوەکەی بوو، ویستم زیاتر لە ناوەکەی بڕوانم، بەڵام کەسێک بەوێدا تێپەڕی، ئەوەندە ترسام، بەپەلە ڕووم وەرگێڕا کەس دیارنەبوو، تا ئەو کاتەی کە بینیم ئەسانسۆری نھۆمەکە کرایەوە، لیلی دەرکەوت کە خۆشەویسترین هاوڕێی ژیانمە ، بەخێرایی و بە ڕاکردنەوە بەرەو لای ڕۆشتم، تووند لە ئامێزم گرت. پاشان دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ ئەودا، هەستم کرد زۆر پەشۆکاوە،

لیلی:ئێلا، ئازیزم ئەم نھۆمە زۆر وێرانە، تکایە واز بێنە لە سەردانی کردنی ئێرە، وەک دەبینیت، کە هیچ کەسێک لەم نھۆمەدا نییە، تێدەگەی ئەم ئەرکەی بە تۆ ڕاسپێراوە، ئیتر مانای ئەوە نییە کە ژیانی خۆتی لەسەر دابنێی، دەی پێشم بکەمەوە هاوڕێ، دەبێ ئێمە لێرە بڕۆینە دەرەوە

-باشە بەڵام بۆچی وا بە پەشۆکاوی قسە دەکەی

لیلی:ئێستا کاتی ئەوە نییە، با بەپەلە بگەڕێینەوە بۆ نھۆمی یەکەم، یەکێک لە زیندانییەکان کووژراوە.

-چی، ئەمە شتێکی زۆر زۆر خراپە، کەواتە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو خۆی دەربخات

بەپەلە و شڵەژاوی لەگەڵ لیلی ڕۆشتمە خوارەوە بە ئەسانسۆرەکەدا، بەڵام داماوە دەستەکانی هەموو بەخوێن بوو، لەبەر ئەوەی فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ ئەو کردبوو،

پاش چەند خولەکێک≈

کاتێک گەشتینە نھۆمی یەکەمی زیندانەکە، قەرەباڵغیەکی زۆر لە شوێنەکەدا درووستبووبوو، ڕۆشتینە پێشەوە، ئەوەی من بینیم خۆزگە هەرگیز نەمبینیبایە، ئەو کوژراوە سووهی بوو، ئەو کچەی کە یارمەتی منی دا بۆ گەیشتن بە ژوورە تاکە کەسەکان، خەریکبوو دڵم دەوەستا لە داخی ئەو کچە داماوەدا، کەمێک بەسەر تەرمەکەی دا گریام، بەڵام تازە سوودی نییە گریان، گریان بەسەر لاشەیەکی سارد دا، مرۆڤ جارێک ئەژی و یەکجار ئەمرێت، بەڵام ئەم زیندانیانەی کە لە گوانگ لیم بەند کراون هەموو ڕۆژێکیان مردنێکی بێدەنگە، لیلی هەڵیساندمەوە و چرپاندی بە گوێم دا،

لیلی:دوای ناشتنی سووهی، پێکەوە دەڕۆین پیاسەیەک دەکەین بەناو باخچەی زیندانەکەدا

in prison||kurdishDonde viven las historias. Descúbrelo ahora