ئەفسەرە نوێیەکە

56 14 4
                                    

Seokjin pov:

تازە خۆر هەڵدەهات، تێلێکم بۆ کرا لەلایەن کارمەندانی سەرۆکایەتی زیندانەکان و منیش وەڵامم دایەوە...

کارمەند: سڵاو ئەفسەر کیم..

-سڵاو، ئایا شتێک ڕوویداوە؟ وا بەم زووە تێلتان کردووە؟؟

کارمەند: نا هیچ شتێک ڕووی نەداوە، هەواڵ بە ئێمە گەیشت کە لە زیندانەکەتان کووشتن زۆر زیادی کردووە بۆ ئەم باروودۆخە ئەفسەرێک ڕەوانەی زیندانەکەتان دەکەین بە مەبەستی لێکۆڵینەوە

-بەڵام چ پێویست بە ئەفسەر دەکات ئێمە خۆمان چارەسەری دۆخەکە دەکەین...

کارمەند: ئەمە بڕیاری پلە بەرزەکانی ووڵاتە، تکایە ئەگەر ژیانی خۆتت خۆشدەوێت تەنها بە بێدەنگی بمێنەوە..

-ئێ کەواتە زۆرباشە..

پاش داخستنی تێلەکە، بوو بە مەراقم، چۆن دەیانزانی ئێرە زیندانە و زیندان لەم دەورووبەرە هەیە، بەهەرحاڵ ئەوە کێشەی من نییە تەنها ئەوەندە لەسەر من هەیە میوانداری بکەم..

پاش تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک، ئەفسەر گەشتە شوێنی مەبەست، لە ئۆتۆمبێلەکە هاتەخوارەوە و هەنگاوی بەرەو حەوشەی زیندانەکە دەنا

-سڵاو، زۆر بەخێربێی گەورەم، بەم هاتنەت گەورەمان دەکەی..

ئەفسەر: ئۆو بەڕێز جین خۆشحاڵم من ئەفسەر جیۆن جۆنگکووک خۆشحاڵم کە سەردانی زیندانەکەتان دەکەم...

-زۆر بەخێربێی گەورەم فەرموو با بچینە ژوورەوە..

پاش ئەوەی چەند کاتژمێرێک بەسەر هاتنی ئەودا تێپەڕی ئێمە خەریکی گفتووگۆ بووین

Ela's pov:

بەپەلە و بەڕاکردنەوە بەرەو ژوورەکەی یۆنگی هەنگاوم دەنا.. کاتێک گەشتمە ئەوێ یۆنگی لەسەر سیستەمەکەی ڕاکشابوو خەریکی خوێندنەوە بوو..

-یۆنگی بۆ خاتری خوا هەواڵەکانت بیستووە، ئەڵێن کە گوایە ئەفسەر جیۆن لێرەیە..

یۆنگی: ئەو گەمژەیە لێرە چی دەکات، ئەو هەموو کات سەر بەکێشە بووە...

-بەڵام تۆ چۆن ئەو دەناسی؟؟ دەتوانی کەمێک ڕوونتر قسەبکەی.. من شێت دەبم لێرە لە گوانگ لیم چی دەگووزەرێ؟؟

یۆنگی: ئەوەی کە دەیبینیت.. باشە تۆ گومان لە کێ دەکەی کە بکووژ بێ..

-ژمارە گەلێکی زۆر هەن کە گوومانم لێیان هەیە با هەندێکیت پێ بڵێم

گوومان لێکراوەکان:

*مین یۆنگی
لەبەر ئەوەی ڕەفتارەکانی گووماناوییە، کەس نازانێ شەوان لە کوێیە؟؟ وە هەروەها تاکە زیندانی ئێرەیە کە دەتوانێ لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە...

*کیم سیۆکجین
ئەمەیان لەبەر ئەوەی کە هەمیشە شڵەژاوە، ئەو ڕۆژە بینیم کە جلێکی لەبەر دابوو شێوەی لە شەمشەمەکوێرە دەچوو، وە هەروەها هەرچییەک بڵێی دەربارەی کووشتنەکان خۆی گێل دەکات، جا هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەست دەکەم چاودێری من دەکات..

*کیم تایهیۆنگ
کەم کەم دەردەکەوێ، هەمیشە دەستەکانی برینی پێوەیە، وە قسەکانی گووماناویە، کەسێکە کە تووڕەیە وە هەروەها زۆر بەکەمی نان دەخوات لەگەڵ زیندانییەکاندا...

*پارک لیلی
لیلی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بەمنی گووت کە یارمەتی من نادات، وە هەروەها کاتێک خەریکی گەڕان بووم لە نهۆمی شەشەم هاتوو منی وەستاند، وە لە کاتی مردنی سووهی دا هەردوو دەستی بە خوێن بوو، ئێستاش بە من دەڵێت کە واز لە بکووژی ئەم زیندانە بهێنم..

*کیم نامجوون
دکتۆر کیم، دکتۆرێکی دەروونی یە، حەتمەن لەبەر ئەوەی ئەوە کارەکەیەتی دڵنیام لەوەی شێوازەکانی کووشتن زۆر بەباشی دەزانێ، وە هەروەها ماوەی دە ساڵ لە بەشی توێکاری تەرم کاری کردووە وە بۆیە هەر لەو بڕوایەدام کە نامجوونە، ئەو شەوەی کە لە ژوورەکەی ئەودا مامەوە دەیگووت شتێکم ئەنجام داوە کە هەمیشە ئازارم دەدات..

*پاسەوانەکە{ئەوەی هەمیشە یارمەتی ئێلا دەدات}
پاسەوانی زیندانێک بۆچی هەمیشە یارمەتی من دەدات کە من هەرگیز نایناسم؟؟ بۆچی ڕووی خۆی دادەپۆشێت و ناوی بەنهێنی دەهێڵێتەوە؟؟ بۆ ئەو شەوە بە جلی شەمشەمەکوێرەوە بینیم، وە هەروەها چەقۆی بچووکیشی پێیە..

*پارک جیمین
کەسێکە کە تەواوی خانەوادەکەی لەدەست داوە وە من لەو بڕوایە دام کە خۆی ئەوانی کووشتبێت و پاشان کەسانی ئێرەش هەر ئەو دەیانکوژێت.. خۆی وەک کەسێکی گەمژە و ترسنۆک پیشان دەدات بەڵام بە بڕوای من ڕووە تاریکەکەی دەشارێتەوە..

وە کۆتا کەس کە گوومانم لێی هەبێت خۆمم..

یۆنگی: ئەوە وتت چی؟؟ تۆ گوومان لە خۆت دەکەی؟
بەڵام بۆچی تۆ پۆلیسی وە هەروەها کاری تۆ لێکۆڵینەوەیە..

-ئای ئەوە من چی دەڵێم، ببوورە من گەمژەیەکم مەبەستم ئەوەیە کە ئەوەنە گوومان لە خەڵک دەکەم وام لێهاتووە گوومان لە خۆشم دەکەم..

یۆنگی: من ئێستا تەواوی گوومانەکانم لە تۆیە ئێلا دەزانی پیشەی پۆلیس باشترین پیشەیە بۆ شاردنەوەی تاوان..

-ئەوە چی دەڵێی یۆنگی من بەوە دەچم کە تاوانبار بم.

یۆنگی: ئای ئێلا تۆ زور دڵ ناسکی خۆ ئەوە تەنها گاڵتەیەک بووو..

-زۆرباشە هەرگیز گاڵتەی وا مەکەوە....

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now