نھۆمەکە

93 14 310
                                    

yoongi´s pov:

-من تۆ دەکووژم جارێکی تر دەست لە ئێلا بدەی، تۆ لە ڕابردوو دا ئەوت لە من برد وا دەزانی ئێستا ڕێگات دەدەم هەمان شت دووبارە بکەیتەوە.

؟:تۆ دەتوویست ئێلا بەزۆر لە من بکەیت هەر بۆیە کاتێک لەگەڵ ئەو ویستمان بڕۆین، بە ئۆتۆمبیل لە ئێمەت دا، تۆ ناپاکی

هەر چییەک بوو خۆم پێ ڕانەگیرا و بە هەموو هێزی خۆمەوە بۆکسێکم لە ئەو دا خوێن بە لا لووتیدا هاتە خوارەوە، گریان پڕ قووڕگم بوو بوو من تەنھا دەموویست ئەو مووڵکی من بێت، هی من بێت ، بەشی من بێت.

؟:تکایە یۆنگی واز لە ئێمە بێنە ، من ئێستا دەمەوێ ژیانێک لەگەڵ ئەو درووست بکەم دوور لە هەموو کەس، بۆچی تۆ؟، بۆ دەست لەو هەڵناگریت وازبێنە لە ئەو

-ناتوانم بۆ تێناگەی ناتوانم، من ئەوم لە هەموو کەس زیاتر خۆشدەوێت تەنانەت لە خۆمیش زیاتر، ئەو هەموو کەسە بۆ من

؟:هھھھ تۆ بۆچی کەسێک دەکەیت بە کەسی خۆت، کاتێک ئەو کەسی کەسێکی ترە؟

-تەنھا ئەوە دەڵێم ژیانی من بەبێ ئەو وێرانەیە، کوێرە ڕێیەکی باریکە،

ela´s pov:

کاتێک لەخەو هەستام و چاوەکانم کردەوە، بینیم کە هەموو دەورووبەرم ڕووناکە تیشکی خۆر ژوورەکەی ڕووناک کردبوویەوە، سەیرێکی تایھیۆنگم کرد کە خەریکی سڕینی برینەکانی سەر ڕووخساریەتی، ڕووخساری بریندار کرابوو وەک بڵێی کە بە شەڕ هاتووە لەگەڵ کەسێک، کاتێک پرسیارم لێکرد هیچ وەڵامی نەبوو لەناکاو چەند هەنگاوێک لێم نزیک بوویەوە و بەدەنگێکی پڕ حەسرەتەوە

تای:پێویستە ئێستا بڕۆی بەڵام هەرگیز بەجێی مەهێڵە، تۆ هەموو شتێکی بۆ ئەو

-بۆ کێ، باسی کێ دەکەی؟

تای:هەر کەسێکە کە خۆت لەوانەیە بیناسیت، تێگەشتی؟

-هممم هیوادارم وا بێت

دەرگای ژوورەکەم بۆ کرایەوە و بەناو مەمەڕە چۆڵ و پیسەکانی زیندانەکەدا هاتووچۆم دەکرد، شوێنێکی ئەوەندە ناخۆش بوو، کە هەموو دیوارەکانی پیس بوون، هێلانەی جاڵجاڵۆکە لە هەموو شوێنێک بوو، چەند کارگوزارێک لێرە بوون، بەڵام کەسیان گرنگیان بە کارەکانی خۆیان نەدەدا

پاسەوان:خاتوون تۆ دەزانی من لەلایەن بەڕێز جینەوە نێردراوم کە یارمەتی تۆ دەدەم

-بەڕێز جین ، بەڵام بۆ ئەو؟ خۆ کەس لێرە بە ئەرکەکەی من نازانێت،

پاسەوان:کاتێک گوێم لە بریکار لیلی و بەڕێز جین بوو، کە خەریکی گفتووگۆ بوون دەربارەی تۆ دەیان گووت، کە تۆ تووشی نەخۆشی لەبیرچوونە بوویت، بۆیە ئەم نەخۆشخانەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ تۆ.

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now