ژووی ژمارە 107

118 19 929
                                    

ela's pov:

کە شەو داهات ژووری کچەکانم بەجێهێشت و بەرەو ژووری ژمارە 107 ڕۆشتم، حەزم دەکرد هەر هیچ نەبێت کەمێک زانیاری وەرگرم لەو زیندانییە بەڵام هەموو جەستەم دەلەرزی لە ترساندا هێزی ڕۆشتنم نەمابوو، دوو دڵ بووم لەوەی کە بڕۆم یان نا، بەڵام بەناچاری بەهۆی ئەو ئەرکە ترسناکەوە پێویستە من بڕۆمە ژوورەوە بۆ لای ، کاتێک گەشتمە پێش دەرگای ژوورەکە لەسەر دەرگاکە بە خەتێکی گەورە و سوور نووسرابوو

تاوانبار مین یۆنگی
کووشتنی زیاتر لە 17 کەس
Secret killer

Secret killer
=
بکووژی نهێنی

ئەمە تەواو سەری منی سووڕماند ئایا چۆن بچمە ژوورەوە بۆ لای لە کاتێکدا ئەو زۆر ترسناکە بەڵام بەناچاری چوومە لە پەنجەرەی ژوورەکەم دا، کاتێک ویستم لە پەنجەرەکە بدەم لە شتێک وورد بوومەوە لەسەر دیوارەکە پیتێکی K بە گەورەیی نووسرابوو، چەند جارێک لە پەنجەرەی ژوورەکەم دا بێسوود بوو، ئەوەندەم زانی کەسێک لە پشتەوە دەستی لەسەر شانم دانا، هەستم بە هەناسەکانی کرد لە ترساندا نەمدەوێرا لە شوێنی خۆم بجووڵێم، پاش کەمێک سەرم سووڕاند و کەسێکم بینی، لەناو ئەو تاریکییەدا چاوەکانی دەدرەوشانەوە ، پرچەکەی ، بۆنەکەی هەموو ئەم شتانە من شێت دەکەن، بە تەواوی بۆنی ئەو مەستکەر بوو، بەرەو من جووڵا تا دەهات لە من نزیکتر بوویەوە و هەر ڕۆشتمە دواوە تا قاچەکانم هەستی بە دیوارەکەی پشتم کرد، وەستام لە شوێنی خۆم، ئەوەندە نزیک بوویەوە کە لووتم بەر لووتی ئەو کەوت، هەرچییەکم دەکرد نەمدەتوانی کە واز لە سەیرکردنی لێوەکانی بێنم، تا دەنگێکی نەرمی هەڵبڕی و ئەوەندە سەرسام بووم پێی لەکاتی هەڵبڕینی دەنگی مووچورکەیەک بە هەموو لەشمدا هات ویستی زیاتر بێتە پێشەوە و ماچم بکات بەڵام ، بە هەموو هێزی خۆمەوە پاڵم پێوەنا و لێی دوورکەوتمەوە

یۆنگی:سڵاو ، من مین یۆنگی...

-سڵاو منیش ئۆھ ئێلا خۆشحاڵبووم بەناسینت

یۆنگی:دەمزانی ھەر دێی بۆ ئێرە....چەند ساڵە چاوەڕێی ئەم ڕۆژەم دەکرد

-ئەوە باسی چی دەکەی تکایە؟ تۆ چۆن من دەناسی؟ بۆچی چاوەڕێی من دەکەی لێرە؟

یۆنگی:فەرموو بڕۆینە ژوورەوە لێرە قسە ناکرێت با یەکێک لە پاسەوانەکان ئێمە نەبینێت.

سەرسام بووم بەوەی کە ئەو تاوانبارێکە و لە ژوورەکەی هاتۆتە دەرەوە وە دەرگای ژوورەکەشی داخراوە ئەمە چۆن دەبێت؟ ، لەناکاو یەکێک لە پاسەوانەکان هات و دەرگاکەی بۆ کردەوە، لەگەڵ ئەو چوومە ژوورەوە، لەسەر کوورسیەک دانیشتم ئەو له بەرامبەر من دانیشت و هەندێک قسەی کرد

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now