قووربانی دووەم

94 19 125
                                    

ela's pov:

گۆڕستانێک لەناو زیندانەکەدا هەیە، کە تەرمی مردووەکانی تێدا دەنێژرێت، گۆڕێک بۆ سووھی ئامادەکراو، پاشان ناشتیان، هەموو هاوڕێ و زیندانییەکان چاویان پڕ بوو لە فرمێسک، کۆڕێکی پڕ لە خەم درووست بوو بوو، هەستم دەکرد ئەوانەی لێرەن، بۆ سووهی ناگرین بۆ حاڵی خۆیان دەگرین، بەڕاستی ئەم زیندانە هیچ کام لە زیندانییەکانی خراپ نین بەڵکوو بەرپرسەکانی ئێرە بێ هەستن. دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک بەچاوەکانم دا دەهاتە خوارەوە بەسەر پێستی ڕووخسارمدا، لەبەرخۆمەوە قسەم دەکرد و خەیاڵم دەکرد، ئاخۆ دەبێت کێ سووهی کووشتبێت؟، تاوانی ئەو چی بووە.....؟، تەواو ئەژنۆم شکابوو بۆ ئەو کچە، کچێکی بێتاوان و میھرەبان و لەبەردڵان بۆ بەم شێوەیە کووژرا و ڕۆشت. نەمتوانی لەوە زیاتر لەو کۆڕەدا بەردەوام بم، ئەوێم بەجێھێشت و کەمێک دوورکەوتمەوە، لای چەپی زیندانەکە گۆڕستان بوو، وە لای ڕاستی باخچەیەک هەبوو، کە زیندانییەکان پشوویان تێدا دەدا، ڕۆشتمە ئەوێ و لەسەر یەکێک لە کوورسییەکان دانیشتم. دەنگی پێی کەسێک ڕایچڵەکانم کە لە دوورەوە دەهات، سەیرێکم کرد کە ئەو کەسە تایھیۆنگە، زیاتر نزیکبوویەوە لە من و هات لە پەنامەوە دانیشت لەسەر کوورسییەکە،

تایھیۆنگ:سڵاو ئێلا، هیوادارم منت لەبیربێت.......

-ئێلا:ئم چاکم لەبیرە، نھۆمی دووەم ژووری 207.

تایھیۆنگ: ئەوە چی یە؟ دەڵێی ئەوە یەکەمجار بووە کە من ببینیت. تۆ بۆ ئاوا دڵی من دەشکێنی؟

-ئمم نازانم، بەڵام لەم ڕۆژانەی دوایدا تەواو دڵتەنگ و سەر لێشێواو بووم، مردنی سووهی و چەندەها ڕووداوی ناخۆش ڕوویداوە

تایھیۆنگ:باشە کچێکی بێ تاوان و لاو بۆچی بەم شێوەیە بکوژرێت....

-دەبێت هۆکارێکی هەبێت، دەنا بۆچی لە خۆڕا بمرێت

لەکاتی قسەکردن لەگەڵ تای دا هەستم بەوە کرد کە سەر دەستی زۆر بە خراپی بریندار بووە،

-باشە سەر دەستت بۆچی وا بریندار بووە،؟

تای:ڕاستییەکەی شتێکی وا گرنگ نییە، دوێنێ دەستم بەر مێزی ژوورەکەم کەوت، بۆیە وا بەخراپی بریندار بووە

کاتێک لەگەڵ تایھیۆنگ پیاسەم دەکرد هەستم بە شتێکی گووماناوی دەکرد، دەستەکانی بەشێوەیەک دەلەرزین وەک ئەوەی کە لە دڵەڕاوکێ و قەلەقیەکی زۆردا بێت، لەکاتی پیاسەکردندا، هەستم کرد کە کەسێک بە نھێنی چاودێری ئێمە دەکات، پاش کەمێک وردبوونەوە لێی، چی دووبارە ئەوە، ئەو پاسەوانە، بۆچی هەمیشە بەدوای منەوەیە؟ بۆ یارمەتی من دەدات، ئایا لە بەرژەوەندی ئەودایە،

تای:بۆچی ئەوەندە لەو سووچە دەڕوانی؟

-هیچ شتێک نییە تەنھا وا هەستم کرد کە کەسێک لەوێوە چاودێری ئێمە دەکات

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now