کەسێکی چاوەڕوان نەکراو

24 8 3
                                    

Ela's pov:

کاتێک بە دەنگێکی زۆر بەرز هاوارم کرد، لە هەمان کاتدا بکووژەکە بەسەرمەوە کەوت بە لادا، هەستم دەکرد دەتوانم کەمێک هەناسە وەرگرم، دەستم خستە سەر ملم بینیم کە دەستم لە خوێندا سوور بووە، لە ترساندا هەموو لەشم لە ئارەقە خوسابوو، چاوم گێڕا بینیم کە یۆنگی لە دوورەوە سەیرم دەکات و بەخێرایی هەناسە دەدات بە چاوەکانی لە منی دەڕوانی ئەو چاوانەی کە لە بەهار جوانتر و لە هاوین گەرمتر بوو، لێم نزیک بوویەوە و منی هەڵساندەوە وە پاشان کەلەپچەی لە دەستی ئەو بکووژەکە کرد، خۆشبەختانە نەمردبوو تەنها فیشەکێک بەر قاچی چەپی کەوتبوو، کاتێک یۆنگی ماسکەکەی لەسەر دەمووچاوی ئەو گەمژەیە لادا بینیم کە دکتۆر کیم نامجوونە

یۆنگی: ئێلا هیچت لێ بەسەر نەهاتووە؟ ببوورە کەمێک دواکەوتم..

-نا نا ئەو قسەیە مەکە ئەگەر تۆ نەبوویتایە ئێستا من مردبووم..

بەڵام ئەمشەو شتێک زۆر سەیرە نازانم ئاخۆ چاوەکانی من هەڵمدەخەڵەتێنن یان دیمەکان شێتم دەکەن، ئەم زیندانە وەک یاریەک وایە، نازانم بۆچی یۆنگی جلی زیندانی لەبەر نەکردووە؟ وە هۆکار چی یە ئەو چەکی پێیە؟ ئەم هەموو شتە بە مێشکم دا هات کاتێ یۆنگی خەریکی چارەسەری سەرەتایی بوو بۆ من...لەناکاو پێکەنینێکی نەرمی کرد و سەیری چاوەکانی دەکردم..

یۆنگی: دەزانم هەموو شت ئەمشەو سەیرە دۆزینەوەی براکەت، زانینی ناوی تەواوی خۆت، بینینی من بەمشێوەیە، بەڵام دەبێت دان بە ڕاستییەکاندا بنێین..

هەستامەوە چوومە نزیک نامجوونەوە زلەیەکی تووندم کێشا بە ڕووخساریدا..

-هەی گەمژەی نەفرەتی تۆ شەرم لە خۆت ناکەیت ئەو شەوەی سەردانم کردیت قسەکانت زۆر ژیرانە تر بوون لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە، چۆن کەسێکی وەکوو تۆ بکوژێکی بێکەڵکە، هەر ئێستا وەڵامم بدەوە ئەو کەسەی کە نەوەی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوورە، ئەوەی کە ژیانی لێ تاڵ کردیت ئەو کەسە کێ یە..؟

نامجوون: ههههههه تۆ چ گەمژەیەکی وا دەزانی من خیانەت لە سەرۆک دەکەم و ناوی ئەوت پێدەڵێم، هەرگیز ئەوە ڕوونادات ئەو کەسەی کە خیانەتی لە من کرد بکووژی دوێنێ بوو خاتوو لیلی گەمژە، هەرچەندە خۆشەویستی من بوو بەڵام بەرەو لای سەرۆک هەنگاوی نا خیانەتی لێکردم ئەو گەمژەیە، هەرچۆنێک بێت ئێستا مردووە....ئەگەر ڕووحم لە جەستەم جیابکەیتەوە و ئێستا من بکووژیت هەرگیز ناوی ئەوت پێناڵێم....

دەستم کرد بە گریان و لە بەردەم نامجووندا چۆکم دا بە زەوی دا و لێی پاڕامەوە بەڵام بێسوود بوو

-نامجوون تکایە ئەو کێ یە؟، دەزانی چی کارەکە لە ئێمە قوورس مەکە تکایە با لەمە زیاتر خوێن نەڕژێ ماوەی چەند ساڵێکە بکووژی شەمشەمەکوێرە خەڵک دەکوژێت بە نزیکەیی سەد بۆ سەد و بیست کەسی کووشتووە ئەو بەزەیی بە خۆیدا نایەتەوە تکایە ناوی ئەوم پێبڵێ...

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now