ژووری ژمارە 407

82 15 3
                                    

Seokjin's pov:

-هەموو مرۆڤێک تەنھا یەکجار دەمرێت و ئازاری مردن دەچێژێ، بەڵام منێکی داماو هەموو ڕۆژێک دەبێت بمرم چونکە ئاشقی تۆم، تۆ ئەزانی چەندم خۆشدەوێیت، بڕوا بکە بەقەد تەواوی ئاوی سەر زەوی من ئاشقی تۆم بەقەد هەموو ئەستێرەکانی گەردوون، ئازیز تر لە گیانی من ئارڤیڵەکەم جوانکیلەکەم

؟:سیۆکجین ئەمجارە، تۆ تەواو منت وێران کرد بەم قسانەت، ئەزانی چی لێوە ناسکەکەت و چاوەنکانت هەموو ڕووخساری تۆ بۆ من شتێکی ترە، چونکە تۆم لە هەموو کەسانی دەرووبەر زیاتر خۆشدەوێت

بەشێوەک لەگەڵ یەکدا قسەمان دەکرد وەک بڵێی دەیان و هەزاران ساڵە ئێمە یەکترمان نەبینیوە، نازانم بۆچی وام بۆچی هەموو جارێک ببینم زیاتر و زیاتر ئاشقی دەبم، شێت و شەیدای چاوەکانی دەبم

ela's pov:

سەیری ناو چاوەکانی ئەوم دەکرد، ئەو بە تووڕەییەوە لە منی دەڕوانی وەک بڵێی لە دووژمنێکی بڕوانێت، دەترسام لێی بەڵام بە ناچاری سەرم بەرزکردەوە بۆ سەرەوە

تاوانبار کیم نامجوون
دکتۆری نەخۆشییە دەروونییەکان
کووشتی زیاتر لە 40 کەس
kill you without sound

دووبارە هەمان پاسەوان، دەترسام کە ئەو پاسەوانە لە خۆڕا یارمەتی منی دەدا ، بە ئەستەم دەمتوانی هەناسە بدەم، چونکە زۆر دەترسام کە بچمە ژوورەوە، کاتێک ڕۆشتمە ژوورەوە یەکەم دیمەن کە بینیم ئەوەبوو کە بە زنجیر بەسترابوویەوە و زمانی بەلێوەکانی دا دەهێنا، دانیشتبوو لە دوورەوە لە منی دەڕوانی

پاسەوان:خاتوونی ئازیز تکایە هەوڵبدە، کە نزیکی نەکەویتەوە چونکە زۆر ترسناک دەبێ

-باشە وا دەکەم، پێویستە مەودایەک لە نێوان خۆم و ئەودا بھێڵمەوە

کاتێک هەنگاو دەنا بەرەو ژوورەوە، تەواوی جەستەم ڕازی نەبوو بەوەی کە بڕۆمە ژوورەوە بۆ لای ئەو کەسە ترسناکە، بەڵام ئێستا من جگە لەو ئەرکەی کە بە من دراوە، مەراقی ئەوە بووم کە کێ بکووژی زنجیرەییە، ڕۆشتمە ژوورەوە و لە دووری چەن مەترێکەوە لەسەر زەوییەکە دانیشتم و سەیری ئەوم دەکرد و لێیم دەڕوانی، سەرنجی سەر لێوەکانی ئەوم دا کە بە تەواوی برینداری کردووە و خوێنی پێدا دێتە خوارەوە، وە هەردوو دەستی بریندار بوو، سەری لە نێوان هەردوو قاچی دانابوو، فرمێسک بە چاوەکانی دا دێتە خوارەوە

-ئحم دکتۆر کیم بۆچی ئاوا دەگری..؟

-ئەتوانم کەمێک لێرە دانیشم و پرسیار بکەم...؟

کۆمەڵێک پرسیار و قسەم لەگەڵ ئەو کرد، هیچ وەڵامی نەبوو، لەناکاو سەری هەڵبڕی و دەسی بە چاوەکانی دا هێنا و خۆی کۆکردەوە

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now