بینا چۆڵەکە

34 7 20
                                    

Yoongi's pov:

کاتێک لە بەردەم بیناکەدا وەستابووم هەستم بە بوونی ووزەیەکی سەیر دەکرد وەک بڵێی شتێکی ناخۆش لێرەدا ڕوودەدات، من و ئێلا خۆمان ئامادە کرد و بەرەو ژوورە هەنگاومان نا لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا زیاتر هەستم بە ترس دەکرد لە نزیک ئێلاوە ڕێم دەکرد چەند ژوورێک گەڕاین هیچ شتێکی تێدا نەبوو تا لەناکاو کەسێک بەخێراییەکی زۆرەوە بەلاماندا تێپەڕی...

-ئێلا خێراکە تا دوور نەکەوتۆتەوە با بەدوای دا بڕۆین..

ئێلا: با وابکەین..

لەبەر ئەوەی بیناکە زۆر گەورە بوو هەرچەندی بەناو شوێنەکەدا گەڕاین بەڵام بێسوود بوو، تا دەرگای یەکێک لە ژوورەکانمان کردەوە کۆمەڵە شتێکی تێدا بوو وەک جێگەیەکی نووستن، تەلەفزیۆنێک کە ناو زیندانی گوانگ لیمی پیشان دەدا، تابلۆیەک کە خۆڵێکی زۆری بەسەرەبوو، لەگەڵ چەند چەقۆیەکی زۆر باریک کە برینی بچووکیان درووست دەکرد، کەمێک لە دیمەنەکان وورد بوومەوە کامێرا لە ژوورەکەی من و بەڕێز و جین و ئێلاش دا هەبوو هەموو ژوورەکانی دیکەی زیندانەکە بەهەمان شێوە کامێرای تێدابوو...

-بەپێی ئەم دیمەنانە بێت دەبێت کەسێک بێت لەناو زیندانی گوانگ لیم دا...

ئێلا: بێگوومان هەر دەبێت لەوێ بێ، لەکاتی ناشتنی سووهی دا تایهیۆنگ دەستی بریندار بوو بوو، چەند برینێکی زۆر بچووک بوو، دەڵێم لەوانە کاری ئەو بێت..

-لە ئێستادا ئێلا ئێمە ناتوانین گوومان لە هیچ کەسێک بکەین هەتا بەڵگەی تەواو کۆنەکەینەوە..

کاتێک لەگەڵ ئێلادا خەریکی قسەکردن بووم تەقەی کەوتنی شتێک هات لە دەرەوەی ژوورەکە چووینە دەرەوە، دووبارە ئەو گەمژەیە بە دوای دا ڕۆیشتین بەناو دارستانەکەدا ڕۆیشت دوور کەوتەوە ئێمەش هەر بە دوایەوە بووین بەڵام بێسوود بوو لەبەر ئەوەی شوێنەکە زۆر گەورە و چڕ بوو هەرچەندە دەوروبەر گەڕاین نەمانتوانی کە بیدۆزینەوە..

Ela's pov:

کاتێک گەڕاینەوە ناو زیندانەکە من و یۆنگی ڕۆیشتینە ئۆفیسەکەی بەڕێز جینەوە پێکەوە دەستمان بە قسەکردن کرد...

یۆنگی:ئێلا دەبێ گوومان لە هەموو کەسێک بکەین، هیچ کەسێک جێگەی متمانە نییە..

-بەڵێ بە بڕوای منیش نابێت باوەڕ بە هیچ کەس بکەین.

یۆنگی: نازانم مێشکم خەریکە دەتەقێ، ئەمەوێ خۆم لەناوبەرم نازانم ڕوو لە کوێ بکەم، ئێلا تکایە با ئەم ئەرکە زوو تەواو بکەین و بگەڕێینەوە بۆ سیئۆل، بۆ ژیانی ئاسایی خۆمان...

-منیش ئەمەوێ بگەڕێمەوە، بگەڕێمەوە ماڵەوە و لەناو جێگا ئارامەکەم دا بنووم بەڵام دەترسم هەرگیز ئەوە ڕوونەدات..

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 10 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now