ژووری ژمارە 507

94 16 7
                                    

ببوورن بۆ دواکەوتنی پارتەکان، ئیتر هەوڵدەدەم کە پارتەکان بەزوویی دابنێم بۆ ئێوەی خوێنەر، بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش و ئارام، هەر شادبن

Ela´s pov:

پاش کەمێک لە قسەکردن لەگەڵ ئەو زیندانییە، سەیرێکی ناوی ئەوم کرد کە نووسرابوو،

تاوانبار پارک جیمین
کووشتنی زیاتر لە 70 کەس
Jailbreak

سەیرێکی لا تەنیشتی دیوارەکەم کرد بینیم کە بە گەورەیی نووسراوە M لە تێنووسەکەم دا ئەم پیتەشم نووسی و لەوکاتەدا دووبارە هەمان پاسەوان و هەمان کەس دەرکەوتەوە، بەڕاستی هەتاوەکوو ئێستا ڕووخساری ئەوم نەبینیووە، وە زۆر دەترسام کە پرسیاری ناو و ناونیشانی لێبکەم، بۆیە هەر بەبێ دەنگی مامەوە، دەرگای ژوورەکەی کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە، سڵاوێکم کرد بەڵام هیچ وەڵامی نەدایەوە، تێنووسەکەم دەرهێنا و خەریکی نووسینی شتەکان بووم، ئەو شتانەی کە من بینیبووم، جیمین قژەکانی هاتبووە سەر ڕووخساری هیلاکی و ماندووبونێکی زۆری پێوە دیاربوو، ماندووی جەستەیی و مێشکی، دڵم بۆ ئەو سووتا، لە دڵی خۆمەوە گووتم"دەبێ بە چ ڕۆژانێکی سەختدا تێپەڕبووبێت وا ئەوەندە دڵ تەنگ و غەمبار دیارە" بە نزمی و بەترسەوە دەنگێکم هەڵبڕی

-بەڕێزم، هەست دەکەم ئازارێکی زۆر درابیت ڕووخسارت باری خەمی لێنیشتووە...؟

جیمین:خەم، خەم هاوڕێی هەمیشەیی منە لەدوای لە دەستدانی دایک و باوکم، پاشان تەواوی خێزانەکەم، هەموو ژیانی من گۆڕا، دەزانی ژیان زۆر سەیرە..؟

-ئم دەزانم، ژیان هەر ڕۆژێکی نوێ، تاقیکردنەوەیەکی نوێیە، هەندێک جار شکست، سەرکەوتن ،پێنەگشتن، بەدەستهێنان و هەزاران شتی تری تێدایە، ژیان کەسێکت پێدەناسێنێ و پاشان لە دڵتدا خۆشەویستی دەکات و دواتر لێت دەستێنێتەوە، ئەمە یاسای ژیانە، دوێنی ئەو، ئەمڕۆ من، سبەی تۆ هەریەکەمان بۆ ئەوە لەدایکبووین کە بێینە سەر زەوی و چیرۆکێک درووست بکەین و زەوی جێبھێڵین

هەستم کرد بە قسەکانم ئەوەندەی تر ڕووخا و بە دەستی فرمێسکەکانی سڕی و بە بێ ھیواییەوە دەستی کرد بە هەڵڕژاندنی ئەوەی لەناو ناخ و دڵیدا هەبوو

جیمین:هۆی هاتنەکەت بۆ ئێرە دەزانم، هەر من نا بەڵکوو تەواوی ئەو زیندانییانەی کە سەردانت کردوون و وە ئەوانەشی کە سەردانت نەکردوون هۆی هاتنت دەزانن، تۆ بۆ دۆزینەوەی ئەو بکووژە هاتوویت، بەڵام بە دووری مەزانە لەوانەیە من یان تای، جێنی، یۆنگی، نامجوون یان تۆ، یەکێک لەمانە بێت یان دەتوانم بڵێم گومان لێکراوی زۆرتر هەیە هەر لەناو ئەم زیندانەدا

-تکایە ئەتوانی شتێکم لەبارەی ئەوەوە پێبڵێیت

جیمین:بەڵێ بۆنا، تۆ دەبێ بزانی کە کەسێک دەستی لێرەدا نەڕوات ناتوانێ کاری لەم شێوەیە بکات
ئەم ژمارانە لەلای خۆت تۆمار بکە

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now