بکوژی دووەم

24 7 3
                                    

بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە گەڕامەوە ناو زیندانەکە تەواوی زیندانییەکان لە منیان دەڕوانی، کەسانی ئێرە زۆر سەیر و ترسناک بوون، پیاوەکانی ئەم زیندانە هەموویان قژ و ڕیشیان تێکەڵ بەیەک بووە بە جۆرێک تەواوی ڕووخساریانی شێواندووە، هەموویان پیس بوون ددانەکانیان زەرد بوو بوو، پێکەنینیان زۆر ناشرین بوو، ئافرەتەکانیش بە هەمان شێوە بوون ئەمەوێ ڕۆژێک زووتر ئەم شوێنە جێبهێڵم بەڵام ئەم ئەرکە نەفرەتییە دەست لە یەخەم بەر نادات، لەناو ئەم بیرکردنەوانەدا بووم لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەم گوێیەکانمی زرینگاندەوە....

-بەڵێ..

؟:خاتوونی لێکۆڵەر بنکەی سیئۆل لەگەڵ تۆدا دەدوێت.

-فەرموو گوێم لە ئێوەیە

؟:ڕاستییەکەی توێکاری جەستەی بەڕێز جین تەواو بووە، دەرکەوتووە کە بەو چەقۆیەی دەستی لیلی نەکوژراوە، بەڵکو بە جۆرە چەقۆیەکی دەگمەن کوژراوە...

-یانی بەم شێوەیە بێت دەبێت بکوژ کەسێکی دیکە بێت، بەڵام ئاگادار بن هەرگیز نەهێڵن لیلی لەژێر چنگی ئێوەدا دەرباز بێت

؟:ببوورە خاتوونی لێکۆڵەر، لەو کاتەی کە لیلی لە ژووری لێکۆڵینەوەدا بووە خۆی ژەهر خوارد کردووە، وە خۆی کووشتووە..

-ئەوە تۆ دەڵێی چی..؟، خۆ هەمووی چەند کاتژمێرێکی کەمە کە ئەوان ڕۆشتوون،

؟:ببوە بۆ پێدانی ئەم هەواڵە ناخۆشە

بە چاوی پڕ لە فرمێسک و گریانەوە سەرم خستەسەر مێزەکەی پێشم تەواوی توانای خۆمم لەدەست دابوو بۆ بەڕێز جین دەگریام وە هەروەها بۆ لیلی گەمژەش ئەو هاوڕێیەکی زۆر باشی منە ئاخر چۆن دەبێت بەم شێوەیە بکووژێک بێت بەڵام ئەگەر ڕاستی هات هەرگیز ڕەتناکرێتەوە ڕاستی شتێکە کە چەندجار خۆتی لە هەڵخەڵەتێنی وە چەندەها جار درۆی بۆ ڕێکبخەیت مێشکت قبووڵی ناکات و هەمیشە ڕەتیدەکاتەوە...

«پاش چەند کاتژمێرێک»

کات گەشتبووە نزیکی نۆی شەو ئەوکاتەی کە ئەبوو جیمین ببینم، جلێکی گەرمم لەبەرکرد و دەرگای ژوورەکەم داخست و بەرەو باخچە ڕۆشتم کاتێ هەنگاوم دەنا هەستم دەکرد جگە لە هەنگاوەکانی خۆم کەسێک لە پشتمەوەیە و لەگەڵ مندا هەنگاو دەنێت، ئەوەندەی پێم کرا ئاوڕم دایەوە بینیم کەسێکی جل ڕەشە، ڕایکرد و منیش بەدوایدا ژوور بە ژوور و کووچە بە کووچە بە شوێنیەوە بووم تا ئەو کاتەی کەسێک تووند دەستی گرتم

؟:ئارامبەوە گیانی من

-ئەفسەر جیۆن تکایە، لێمگەڕێ با ئەو گەمژەیە لەناو ببەم

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now