ژووری ژمارە 207

122 16 804
                                    

ela´s pov:

نھۆمی دووەم بۆ من زۆر ترسناک بوو، بۆنی دەرمان و گازی ناو نھۆمەکە، تووشی گێژ خواردنی دەکردم، پاسەوانەکە ئاگاداری کردمەوە کە زۆر نەگەڕێم چونکە زینداییەکانی ئێرە هەموویان دەروون نەخۆشن ، دوای ماوەیەک گەڕان توانیم ژووری دیاریکراو واتە ژووری ژمارە 207 بدۆزمەوە، دووبارە هەمان دیمەن بەخەتێکی سوور لەسەر دەرگای ژوورەکە نووسرابوو،

تاوانبار جێنی کیم
کووشتی زیاتر لە 20 کەس
eat the human body

ئەمجارە تێبینی دیوارەکەم کرد هیچی تێدا نەنوسرابوو، بەیارمەتی پاسەوانەکە توانیم بچمە ژوورەوە کاتێک، چوومە ژوورە کچێکی تێدا بوو کە لەسەر سیستەمەکە دانیشتبوو خەریکی خوێندنەوەی کتێب بوو کە منی بینی سەری هەڵبڕی و پێکەنینێکی زۆر ترسناکی کرد بەڵام من وەستابووم و تەنھا سەیرم دەکرد

-سڵاو، ئەتوانم..........

پێش ئەوەی قسەبکەم، قسەی بڕیم و خۆی دەستی کرد بە قسەکردن، هەندێک قسەی دەکرد وەک بڵێی ڕستەی تەواو نەکراون، هیچ تێنەگەشتم ئەم وشانەی دەوت

secret, end, open, killer, jail, ill, nark

واتە
نھێنی، کۆتایی، کراوە، بکووژ، بەندینخانە، نەخۆش، سیخووڕ

جێنی:دووبارە تۆ، گەمژەیەکی وەک تۆ،

-ئەتوانی ڕوونتر قسەبکەی، تۆ من لە کوێ دەناسی بۆچی وا دەڵێی تکایە،

جێنی:ئەمە هەمیشە قسەی تۆیە، هەمیشە پرسیار دەکەیت و خەڵک بێزار دەکەی

-من هەرگیز وام نەکردووە

جێنی:تۆ دیارە خۆت بیرچۆتەوە، بەڵام من هەرگیز تۆ لە بیری خۆم نابەمەوە، دڵنیابە لەوەی دەیڵێم

جێنی:تۆ نازانی کێی؟، تۆ نازناوەکەت لەبیرچۆتەوە؟، گەمژەی بێ کەڵک، ئەو شەوەی ڕووداوەکە ڕوویدا بۆچی ئێمەت بە تەنھا بەجێھێشت و خۆت ڕۆشتی، ئێمەت تووشی ئێرە کرد، بەڵام هەرگیز خۆت تووش نەبوویت ڕۆژێک دێت باجی هەموو شت دەدەی هەی دەروون نەخۆش.......

-تۆ چی دەڵێی، تکایە ڕوونتر قسەبکە هیچ لە تۆ ناگەم، تۆ پێویستە ناوی بکووژ بە من بدەیت

جێنی:بکووژ، من تەنھا دەتوانم وەسفی ئەوت بۆ بکەم بە تەنھا وەسف، تۆ جارێ وەرە لە تەنیشت منەوە دانیشە ئەوکات گوێ بۆ یەک بە یەکی قسەکان بگرە

-باشە، ئەگەر هیچ نەبێت، هەر هەندێک سوودی دەبێت

دەستی بە قسەکردن کرد ئەو زۆر کەسێکی غەمبار دیاربوو، نازانم هۆکاری ئەوە چیبوو، ئایا ئەو نەخۆشە؟ یان منی چواندووە بە کەسێکی تر، نازانم چی دەڵێت لە خۆییەوە تا توانییم یەک بە یەکی قسەکانی ئەوم نووسی،

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now