زانیارییەکان

63 14 2
                                    

سڵاو خوێنەرانی خۆشەویست، دووبارە خۆشحاڵم کە لە پارتێکی تری چیرۆکەکە لەگەڵتانم، هیوادارم بەدڵتان بێت، وە بەرگی چیرۆکەکەشم گۆڕیووە ڕای خۆتانی لەسەر بڵێن..
{بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش}

Ela's pov:

بەیانییەکی زوو بوو، لەگەڵ بەرکەوتنی یەکەم تیشکی خۆر بە پەنجەرەکەم دا بەخەبەر هاتم، جلە فەرمییەکانم پۆشی، بۆنە تایبەتەکەم لە خۆم دا و ماکیاژێکی کەمم بەکارهێنا، پاشان لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە، بەبێ ئەوەی ووشەیەک زیاتر بڵێم بەرەو ژوورەکەی یۆنگی بەڕێکەوتم..

«ژوورەکەی یۆنگی»

-سڵاو یۆنگی، بەیانیت باش..

یۆنگی بە دەمووچاوێکی خەواڵووەوە وەڵامی دامەوە

یۆنگی: سڵاو لە تۆش، شتێک بووە وا بەم بەیانییە زووەوە خەڵک لە خەو دەکەیت؟؟

-ئاخ لە دەست تۆ یۆنگی، هەمیشە هەر بیرت لەلای خەوەکەتە.. پێویستم بە تۆیەــ

یۆنگی: چی پێوویستیت بە منە؟؟

-بەڵێ دەمەوێ بڕۆی بۆ نهۆمی شەشەم و حەوتەم پاشان سەردانی ژووری ٦٠٧ و ٧٠٧ بکە زانیاری سەر دیوارەکەم بۆ بهێنە، لە پارچە کاغەزێک دا بۆمی بنووسە

یۆنگی: جا ئەوە کەی کارە، هەموو شتێک لەلای یۆنگی ئاسانە، بەڵام تۆ چۆن متمانە بە من دەکەیت، جا کێ ناڵێت من بکووژی زیندانەکە بم؟؟

-ئیتر نازانم تۆ تەنها ئەوە بۆ من بهێنە، من بە تەواوی تەمەنم سووپاس گوزاری تۆ دەبم..

«««««««««««««

Yoongi's pov:

پاش تەواوبوونی نانی بەیانی، بەرەو نهۆمی شەشەم بەڕێکەوتم، بە ئەسانسۆرەکەدا ڕۆشتمە سەرەوە بۆ نهۆمی شەشەم، بەرەو ژووری مەبەست هەنگاو نا کاتێ گەشتمە پێش ژوورەکە، بە جوانی سەیری سەر دەرگاکەم کرد نووسرابوو

تاوانبارـــــــــــــــ
کووشتنی زیاتر ١٢٠ کەس
i am a big murder

پاش تێبینی کردنێکی زۆر، توانیم ئەو شتەی کە لەسەر دیوارەکەدا بوو، بیخوێنمەوە، پارچە هۆنراوەیەک بوو..

٦٣ بەهار، ٦٣ هاوین، ٦٣ زستان و پایز هات، بەڵام تۆ نەهاتی، ٧٩هەمین ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز، هەمیشە هەر چاوەڕێم تا دوا هەناسە...

-ئەم شتانە چی یە؟؟، هەموو شتێکی ئەم زیندانە پڕە لە نهێنی..

پاش نووسینی تێبینییەکان لەناو تێنووسەکەی ئێلا دا، بەرەو نهۆمی حەوتەم بەڕێکەوتم، کاتێ گەشتمە نهۆمەکە بەپەلە هەنگاوم دەنا بۆ ژووری مەبەست،

تێبینی سەر دەرگاکەم ناوی تاوانبارەکەی تێدا نەنووسرابوو، تەنها نووسرابوو

کووشتنی زیاتر لە ٢٠٠ کەس
Necropolis

پاش سەرنجدانێژی زۆر لە دیواری ژوورەکە تەنها نووسرابوو

3.14–1=7

-دووبارە هەمان شت، دووبارە ژمارەکانی بیرکاری هەرگیز واز لە ئێمە ناهێنن..

کاتێ لەبەر خۆمەوە قسەم دەکرد، سەیرێکی ئەوپەڕی مەمەڕەکەم کرد، بینیم کەسێک بە جلێکی شەمشەمەکوێرەوە لێم دەڕوانێ وەک بڵێی، دەیەوێ خوێنم لە جەستەمەوە بهێنێتە دەرەوە، بە ڕاکردنەوە بەرەو من هات هەر چییەکم دەکرد توانای ڕاکردنم نەبوو...

کاتێ گەشتە تەنیشتم، هەڵیساندمەوە و قسەی بۆ دەکردم

؟: تکایە یۆنگی کاتی ئەوە هاتووە، کە ئاشکرا بکەی، کاتی ئەوە هاتووە کە خۆت بە تەواوی زیندانەکە بناسێنی ئەو گەمژەیەش لەناو بەری.. ئەرکەکەت بەتەواوی گوانگ لیم ئاشنا بکە..

-بـ..بـ باش،..........

دوای ئەو قسەیە لێی دا و ڕۆشت بەبێ ئەوەی بزانم کێ یە؟؟

پاشان بە ترسەوە گەڕامەوە بۆ نهۆمی یەکەم، لەنەکاو شتێکی تەواو سەیرم بینی، بینیم کە بەڕێوبەر کیم هەمان جلی شەمشەمەکوێرەی لەبەردایە و بە ڕاکردن و ترسەوە بەرەو ژوورەکەی هەنگاوی دەنا، ترسی ئەوەی هەبوو کە کەسێک بیبینێ...
بەڵام بۆچی ئەو جلانە بپۆشێ..؟ بۆچی لە خۆی دەترسێ؟؟...............
بە مەراقەوە ئەوێم بەجێهێشت و بەرەو ئێلا هەنگاوم دەنا..

«ژوورەکەی ئێلا»

ئێلا: ئۆو، یۆنگی گەڕایتەوە، بەڕاستی کوڕێکی زیرەکی...زۆر سووپاس بۆ هەموو شتێک

-نا نا شایەنی نی یە؟؟، ئەوەندە پیاهەڵکێشانی ناوێ..

زانیارییەکانم ڕادەستی ئێلا کرد و ژوورەکەم بەجێهێشت، بەڵام هەرگیز ئەوە ناکەم، هەرگیز خۆم ئاشکرا ناکەم هەتا لەناویان نەبەم......
««««««»»»»»

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now