لێکۆڵینەوە

74 18 57
                                    

هەلەو خوێنەرە ئازیزەکان، لە زووەوە وونم دەزانم، بەڵام دەبێ ببوورن چونکە ئەم ماوەیە کەمێک سەرقاڵم،جا بەهیوای خوێندنەوەیەکیی خۆش هەر شادبن
.
.
.
.

Flash back:
سووهی: تکایە، با ڕاستییەکان ئاشکرا بێت، با هەمووان بزانن کە تۆ بکووژە زنجیرەییەکەی زیندانی گوانگ لیمیت

؟:هەرگیز ئەوە ڕونادات کە تۆ دەتەوێت، دڵنیابە لەوەی تۆ یەکەم قووربانی شەمشەمەکوێرەیت....

پاشان چەقۆیەکی دەرهێنا و کردی بە زگی سووهیدا، دەستی کرد بە هەڵکۆڵینی ڕووخساری سووهی و نووسی «شەمشەمەکوێرە» لەسەر ڕووخساری.

سووهی:تکایە کەسی تر مەکووژە تکایە.
»»»»»»»»»»»»»»»
Ela's pov:
شەوێکی سارد بوو، نمە نمە بەفر دەباری، لەبەر ئەوەی کارەکەم ئاشکرا بوو بوو، چیتر پێویستم بە وە نەبوو کە لەناو زیندانەکاندا بنووم، بەڵکوو ژوورێکم لەناو زیندانەکەدا پێدرابوو کە تێیدا بمێنەوە ڕاکشابووم لەسەر بێدی ژوورەکە و هەر بیرم دەکردەوە کە دەبێ ئەم کەسە دەستگیر بکرێت پێش ئەوەی کەسی تر ببێتە قووربانی، هەستم بە هەندێک دەنگە دەنگە دەکرد لە دەرەوە، لەسەرخۆ و بە هێمنی هەستام و دەرگای ژوورەکەم کردەوە بە بینینی ئەو شتەی لە پێش چاوم بوو سەرم سووڕما ، ئەو کەسەی کە جلی شەمشەمە کوێرە دەپۆشێت..
؟:سڵاو...............
هەرچەند هاوارم کرد و دەنگم بەرز کردەوە سوودی نەبوو، سەیرێکی دەستیم کرد دەرزییەکی بەدەستەوە بوو لەدەستی دام و بەهیچ شێوەیەک ئاگام لە خۆم نەما

Kim seokjin pov:

-هێی پاسەوان لە دەرەوەی وەرە ئێرە کارێکی زۆر گرنگم بە تۆ هەیە.

پاسەوان:بەڵێ گەورەم ، بفەرموو....

-لە کامێرای نهۆمی یەکەمەوە دەرکەوتووە کە بریکار ئۆهـ ڕفێنراەوە و لە ژوورەکەی نەماوە، هەموو ژوورە تاکە کەسەکان بگەڕێ بزانم کێ لە ژوورەکەی ڕۆشتۆتە دەرەوە.

پاسەوان: فەرمانتە گەورەم.....

«دوای زیاتر لە کاتژمێرێک»

-چی بوو پاسەوان هیچ سەرەداوێکتان دۆزییەوە بۆ گەیشتن بە بکووژەکە؟؟

پاسەوان: هێشتا دڵنیا نین بەڵام، بەپێی کامێرای چاودێری ناو زیندانەکە بێت تاوانبار مین یۆنگی چەندین شەو بە نهێنی لە تەلبەندی زیندانەکە تێپەڕیووە ، وە ئەم ماوەیە تێبینی خوێن کراوە لەسەر جلەکانی!

-ئاهــــ" بەنەفرەت بێت هەر دەمزانی ئەوانە کاری ئەون، زۆر درەنگ بووە بۆ ڕزگارکردنی ئێلا،

Ela's pov:
بەرەبەرە چاوەکانم کرانەوە و سەیرێکی دەورووبەری خۆمم کرد، نەمدەزانی کە لە کوێم و ئێرە چ شوێنێکە، ژوورێک بوو لەسەر کوورسییەک دانرابووم دەست و پێم بەسترابوویەوە و دەمیشم هەروەها، لەناکاو دەرگای ژوورەکە کرایەوە و پیاوی شەمشەمەکوێرە هاتە ژوورەوە چەقۆیەکی بچووکی بەدەستەوە بوو، هاتە نزیکمەوە و دەستێکی هێنا بەسەر و قژم دا ماچێکی لەسەری بەجێهێشت.

؟: هەمیشە گووتوومە کە بۆنی تۆ هەم بەهەشتە و هەم دۆزەخ..دەمت دەکەمەوە بەڵام دەنگت لێووە بێت کووژراوی!!

پارچە پەڕۆکەی سەر دەممی کردەوە و بەخێراییەکی زۆرەوە هەناسەم دەدا

؟:بمبوورە تکایە بمبوورە کە ئازارت پێ دەگات بەڵام خۆشم دەوێی دەزانی ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی یەکترناسینمانە هەموو شتێکم تۆمار کردووە لەناو دڵم دا، یەکەم ماچ، یەکەم نیگا، تاڵی پرچت و هەزاران شتی تر.....

لەناوەڕاستی ئەم قسانەدا بوو هاتە پێشەوە و چرپاندی:

؟:زوو چاوەکانت دابخە...

لە ترسی ئەوەی کە نەمرم هەردوو چاوی خۆم داخست، لەگەڵ داخستنی چاوەکاندا هەستم بە لێوێکی تەڕ و نەرم کرد لەسەر لێوم، هەستم دەکرد کە لێوم ئاشنایە بەم لێوە و حەز دەکات زیاتر لەگەڵی دا بمێنێتەوە، ئەوەندە لێومان لەسەر یەک بوو هەناس لە قووڕگم دا نەمابوو، ئیتر لە دوای ئەوەوە دەنگێکی هەڵبڕی...

؟:شەوشاد گیانەکەم ..

دووبارە دەرزییەکەی دەستی دەرهێنا ئاگام لەخۆم نەما.........................

«حەوتــــــــی بەیانی»
چاوم بەرەبەرە کرانەوە و هەستامە سەرپێ سەیرێکم کرد کە لەناو مەمەڕی نهۆمی یەکەمدا کەوتووم هەستامەوە لەبەر ئازاری سەرم هەستم بە دەورووبەری خۆم نەدەکرد ، دوای کەمێک لە ڕۆشتن گەشتمە پێش ژووری بەڕێوبەر دەرگاکەم کردەوە، کاتێک منی بینی ئەوەندە دڵخۆش بوو هات و باوەشێکی تووندی پێداکردم...

-ئیحم، ئیحم، بەڕێوبەر...

جین: ئۆی ببوورە کەمێک زیادەڕۆییم کرد.

لەژێر دەمەوە هەنێک بۆڵەبۆڵم کرد بەڵام باش تێنەگەشت——

جین: جوانکیلە چیت گووت؟؟

-بەڕێز جین من ناوم هەیە پێویست بەو وشانە ناکات تەنها بەناوی خۆم بانگم بکە..

جین: ئئئم زۆرباشە ناڕۆمانسی..!

بەترسەوە دەڕۆشتم بە ڕێگادا دوو ژوورم مابوو کە سەردانی بکەم بەڵام پێیەکانم ڕێگەم پێنادا بڕۆم، لە دوورەوە لیلیم بینی کە بە ترسەوە بەرەو ژووری بەڕێوبەر دەچێ وەک بڵێی شتێکی شاردۆتەوە و ترسی ئاشکرابوونی هەیە، لە دوورەوە سڵاوێکم لێکرد بەڵام ئەوەندە پەشۆکابوو هەر وەڵامیشی نەدامەوە، بەهەرحاڵ زۆر گرنگیم پێنەدا زۆر ماندووبووم دەبوایە بڕۆشتمایە بۆ ژوورەکەم و کەمێک بنـــــــــــــــــــــــــووم
======================

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now