یەکەم بینین لەگەڵ ئەفسەر جیۆن

72 16 27
                                    

کۆدەکان:

تێبینی یەکەم:ژووری ژمارە١٠٧
*ژووری ژمارە ١١١ نهۆمی یەکەم

تێبینی دووەم:ژووری ژمارە ٢٠٧
Secret, end, open, killer, jail, ill, nark*

تێبینی سێیەم:ژووری ژمارە ٣٠٧
*گۆشەی ٣٦٠-گۆشەی ٢٧٠-گۆشەی ١٨٠- گۆشەی ٩٠ـــــــــــ

تێبینی چوارەم:ژووری ژمارە ٤٠٧
*ئەو نەوەی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوورە

تێبینی پێنجەم: ژووری ژمارە ٥٠٧
19 5 15 11 10 9 14*

تێبینی شەشەم:ژووری ژمارە ٦٠٧
*٦٣ بەهار،٦٣ هاوین، ٦٣ زستان و پایز هات، بەڵام تۆ نەهاتی، ٧٩هەمین ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز، هەمیشە هەر چاوەڕێم تا دوا هەناسە...

تێبینی حەوتەم: ژووری ژمارە ٧٠٧
*3.14–1=7
==================

Ela's pov:

خەریکی سەیرکردنی تێنووسەکەم بووم، مێشکم بەدیار ئەم کۆدانەوە خەریکە دەتەقی ، هیچ سەرەداوێکم دەست نەدەکەوت. لەکاتی تێڕوانین لە تێنووسەکەم هەستم کرد کەسێک لە دوورەوە سەیرم دەکات کاتێک سەرم هەڵبری بینیم کە ئەفسەر جیۆن بە تاسەوە لێم دەڕوانێ، ڕووخسارێکی سەرنجڕاکێش و لە هەمان کاتدا ترسناکی هەیە، ئەو دوو چاوە گەورە و ئەو لەش و لارە ڕێکە سەرنجی منی ڕادەکێشا، بەڕاستی ئەو قۆز و ورووژێنەرە.

کووک: ئای لە خاتوونی مانگ ئاسا، دەتوانم بزانم خەریکی چیت؟؟

-بەڵێ بۆ نا، خەریکی نووسینی یادەوەری بووم

کووک: دەبێ چ یادەوەریەک بێت وا من زیاتر لە بیست خوولەکە لەوێ وەستاوم بەڵام تۆ تەنانەت ئاگاداری دەورووبەری خۆتیش نەبوویت..

-هەموو ژیانی من لەم تێنووسە تۆمار کراوە، بەڵام من نەخۆشی لەبیرچوونەوەم هەیە بۆیە دەتوانم بڵێم ژیانی چوار ساڵی من لەناو ئەم تێنووسە هەیە..

کووک: یانی هیچ شتێک دەربارەی ڕابردووی خۆت نازانی..

-بەنزیکی نەخێر، تەنها یەک شەو لە ڕابردووی خۆم دەزانم ئەویش ئەو کاتەیە کە داپیرە و باپیرەم کووژرا..

کووک: ئای بۆ ئەوان کووژران؟

-نازانم منیش تا ئێستا هۆکاری ئەوە نازانم، دەمەوێ ئەو کەسە بدۆزمەوە و هۆکاری ئەوەی لێ بپرسم..

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now