ئەو کێ یە؟

87 15 503
                                    

Ela's pov:

هەموو ڕۆژێک لەم باڵەخانەدا هەمان شت دووبارە دەکەمەوە..وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانە بە ئەم ژوور و ئەو ژووردا دەگەڕێم تێنووسێکم لە دەست دایە و لەو شتانە دەڕوانم کە لە تێنووسەکەم دا نووسیومە، بەهەرحاڵ هەرچۆنێک بێت من لە ژوورەکەی نامجوون دەرچووم و بەناو مەمەڕەکەدا هاتووچۆم دەکرد لەناکاو بەدەنگێک ڕاچڵەکیم، وەک ئەوە بوو کە دەنێگی ناسراوە لەسەرخۆ ڕووم وەرگێڕا ئەو بوو ئەو

-لیلی ئازیزەکەم زۆرم بیرکردووی

لیلی:منیش وابووم ئەم مایەوە زۆر سەرقاڵم لەگەڵ سیۆکجین کۆمەڵێک ئەرکی زۆر گرنگمان هەیە، ئێھ بەهەرحاڵ چی دەکەی؟

-ڕاستییەکەی هەروا بەناو ئەم شوێنە دێم و دەڕۆم، نازانم کەی ئەرکەکەم تەواو دەکەم و لێرە ڕزگارم دەبێت...

لیلی:تۆ پێویستە وازبێنیت لە دەستگیرکردنی ئەو، پێموایە هەرگیز نایدۆزیتەوە

کۆمەڵێک قسەم لەگەڵ لیلی دا کرد، بەڕاستی زۆر بیرم کردبوو باش بوو کە ئەو هات و کەمێک دڵخۆشی کردم، کەمێکی پێچوو دواتر ئەو ڕۆشت و لەبەرچاو نەما منیش بەناو مەمەڕەکەدا دەڕۆشتم و لەبەر خۆمەوە گۆرانیم دەوت، پاش کەمێک ڕۆیشتن هەستم بە دەنگی پێ دەکرد لە پشتمەوە، کاتێک پێڵاوەکانی بەتوندی بەزەوییەکەدا دەدا دەنگێکی لەم شێوەی هەبوو تەق، تاق تەق، لەترساندا ناو دەستەکان پڕبوون لە ئارەقە و لە جووڵە وەستام وشک بوو بووم لە ترسان هاتە نزیکەوە و چرپەیەکی کرد بەڵام من لە ترساندا نەمدەتوانی بەئاسانی بجووڵێمەوە،

؟:دەتەوێت یاریەکە دەست پێبکات؟

-چ جۆرە یارییەک هیچ لە تۆ تێناگەم؟

؟:ئەگەر دەتەوێ بە زیندوویی بمێنیتەوە تەنھا بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەرەوە، جا با گۆێم لە تۆ بێت

-نە نەخـــــــ××ێر

؟:وەک چانسێک پێت دەڵێم وەڵامەکەت بگۆڕی، ئەگەر نا هەر لێرە بە دەستەکانم تەرمەکەت فڕێدەدەم

-کەواتە باشە با قسەی تۆ بێت، وەڵامــ--ی من بەڵێ

؟:ئێستا ئەوەم بەدڵە، گەمژەکەم

بەبێ ئەوەی بجووڵێم لە شوێنی خۆم، و بەبێ ئەوەی قسەیەک لەسەر زارم بێتە دەرەوە وەستابووم کە لە پشتەوە خەریکی ماچ کردنی ملم بوو، کەمێک بەئازار بوو، بەڵام هەرچۆنێک بێت لە مردنەکە باشترە، لەناکاو هەموو شت گۆڕا، کاتێک دەستی لەسەر دەمم دانا، پارچە پەڕۆیەکی سپی خستە سەر دەمم، لە دوای ئەوە هیچ شتێک نازانم، چونکە ئاگام لە خۆمم نەبوو.

پاش چەند کاتژمێرێک

چاوەکانم کردەوە، هێشتا بە تەواوی چاوەکانم نەکرابوونەوە، پێش چاوم لێڵ بوو، چەند کەسێکم بینی کە دەهاتن و دەچوون، شوێنەکە لە شوێێکی ڕووخاو دەچوو، باڵەخانەیک کە نزیکی دەیەیەک دەبێ کەسی تێدا نەبووە، لەسەر کوورسییەک بەسترابوومەوە و ئەو کەسانەی کە لە پێشم دەهاتن دەچوون ماسکیان بەستبوو، نەمدەتوانی کەسیان ببینم ئەمە چی یە؟ ئایا بکووژ لێرەیە؟ یان ئەم کەسانە کێن؟ چ پەیوەندیان بە منەوە هەیە؟

-ئێوە کێن چ کارتان بە من هەیە؟ یارمەتی، یارمەتی تکایە کەس لە دەرەوە هەیە

یەکێک لە ئەوان هاتە پێشەوە و لەژێر ماسکەکەیەوە قسەی دەکرد، هات تا بەتەواوی لەمن نزیک بوویەوە

؟:جوانکیله، دەتوانی بۆ ماوەیەک دەمت دابخەیت، کارەکان لە ئێمە خراپتر مەکە، زۆر نزیکین لە زیندانەکەوە، سەیری ئەودیوی خۆت بکە هەموو شتت بۆ ڕوون دەبێتەوە، چەند مەترێک لە زیندانی گوانگ لیمەوە دوورین، نزیکی 100 بۆ 150 مەترێک دەبێ،

منیش بەگوێی ئەو سەرم سووڕاند لە زیندانەکەم دەڕوانی، بەڵام ئەو کەسەی لەگەڵ من قسەی دەکرد وەک بڵێی دووبارە کەسێکی ناسراو بێت، دەنگی زۆر لە ئەو دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دووبارە دەستی بە قسەکردن کردەوە

؟:تۆ نە من، نە ئەوان کەس لێرە ناناسیت، چونکە هەمووان داپۆشراوین، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە کە ئێمە تۆ زۆر باش دەناسین، تۆ ئێلا، ئۆھ ئێلا وایە؟

ئەو ناوی خۆم و پاش ناوەکەمی بەڕاستی هەڵھێنا، من بەبێ ئەوەی قسە بکەم تەنھا سەرم لەقاندەوە وەک ئاماژەیەک بە مەبەستی بەڵێ، جارێکی تریش دەستی کردەوە بە قسەکردن و دەیگووت

؟:دەتەوێ شتێکی زۆر جوانت پیشان بدەم، یان باشتر بڵێم دیاریەکی زۆر گرانبەھا

-چ چ جۆرە دیارییەک، خۆ هیچ شتێکتان لەلا نییە ئێوە.

؟:هێشتا کاتی نەھاتووە با کاتی خۆی بێت ئەوکات شتەکان بە باشتر دەزانی

لەدوای ئەم کۆمەڵە قسەیە، دووبارە لەهۆش خۆم چوومەوە و پێش چاوەکانم تاریک بوو، لەدوای ئەمەوە نازانم چی ڕوویداوە؟، تەنھا ئەوە دەزانم پاش چەند کاتژمێرێکی کەم، لەناو مەمەڕی زیندانەکەدا فڕێ درابووم، هەستام، سەرم زۆر ئازاری هەبوو سەیرێکی دەورووبەری خۆمم کرد، ئاسمان تاریک بوو بوو مانگی پڕ بە ئاسمانەوە و ئەستێرەکانیش بە دەوری ئەوەوە ئاسمانیان ڕازاندبوویەوە کاتێک لە پەنجەرەی زیندانەکەوە لە دەرەوەم دەڕوانی، سەیری تەنیشتی دەرگای ئەسانسۆرەکەم کرد بە گەورەی نووسرابوو ئەسانسۆری نھۆمی پێنجەم، لە بیری خۆمدا گووتم کەوایە پێویستە بڕۆم بۆ ژووری ژمارە 507، پاش تێپەڕبوون لە چەند ژوورێک گەشتم بە ئەو ژوورەوە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە زیندانییەکە لە پەنجەرەی ژوورەکەوە لێم دەڕوانێت سەیرێکی کردم و زمانێکی بە لێوی دا هێنا

؟:ھھھ بەخێربێی، جا هیوادارم هێشتا نەزانی کێم، تەنھا ئەوە بزانە کە من لێو گەورەیەکی زۆر جوانم، کوڕێکی هۆط و ورووژێنەرم ،ئەھا وە بە ئاسانیش بە کەس ڕازی نابم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now