کۆدەکان

53 15 21
                                    

سڵاو لە خوێنەرانی ئازیز، وا خەریکە بەرەو کۆتایی چیرۆک دەڕۆین نزیکی چوار بۆ پێنج بەشی تر چیرۆکەکەمان کۆتایی دێت، جا دەمەوێ پرسیارێک بکەم ئەمە یەکەم چیرۆکی من بوو لە ژانەری تاوانکاری و ئاڵۆز، دەمەوێ بزانم کە چیرۆکە چێژی هەبوو؟؟ یان ئاڵۆز بوو بەلای ئێوەی خوێنەرەوە؟؟.. چیرۆکەکە لێرەوە تەواو ئاڵۆز دەبێ بۆیە تکایە بەباشی بە وردی بیخوێننەوە لەگەڵ ڕێزدا..



===============

Ela's pov:

تەنگە نەفەسی، هەناسەم بۆ نادرێ، ئێرە چ دۆزەخێکی سەر ڕووی زەوییە، بەسەر قادرمەکاندا ڕۆشتمە خوارەوە وە کاتێک گەشتمە نهۆمی یەکەم داپیرە و باپیرەم کووژرابوون، کەسێک لە پشتەوە سەر دەمی گرتم و چپاندی

؟: هەی گەمژەی نەفرەتی، یەک ووشە لە دەمتەوە بێت کۆتایی خۆت دەبینیت..

- بەڵام بۆچی؟ بۆچی داپیرە و باپیرەی منت کووشت؟ ئەوان چییان لێکردوی؟

؟: ئەو دوو نەفرەتییە خەنجەرەیان لە من دا، ژیانی منیان وێران کرد..

- ئۆی خودایە، داپیرە باپیرە تکایە هەستنەوە..
=========

بە هاوار کردنەوە چاوەکانم کردەوە و تەواوی لەشم لە ئارەقەدا خووسابوو، جلەکانم گۆڕی و دەرگای ژوورەکەم کردەوە و ڕۆشتمە دەرەوە سڵاوم لە پۆلیسەکانی ناو زیندانەکە کرد و دەستم کرد بە کاری ڕۆژانەی خۆم، خەریکی سەیرکردنی کۆدەکان بووم کووکم بینی لە دوورەوە سڵاوێکی لێکردم و بەرەو من هات

in prison||kurdishWhere stories live. Discover now